تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارە
(کە.): کاریلە
ووتووی کارەبایی
ئوتوویەک بە کارەبا کاربکا
کارەبا
زەردوویی٬ جوورە موورووێکی ڕەش و یا زەردە بۆ پسپسۆک(تسبیح)و بەرموور دەست دەدەن و پووشی ڕادەکێشێ٬ هێزێکیشە لە گەلێک چتاندا هەیە بە مرازی تایبەتی وەردەگیرێ ژووری پێ ڕووناک دەکرێ وەکوو چرا و ماکێنەشی پێ دەخرێتە کار بە کاری هەزاران چت دێ. کاڕفێن. کاروبا
کارەبایی
بەڕەنگی کارەبا. زەردی کاڵ و ڕۆشن
کارەدار
پسپۆر. –ی: پسپۆڕی
کارەسات
چورتم٬ کارەڕەهات٬ ڕووشه٬ گۆنگەڵ٬ کارسات٬ فەتارەت٬ تاوێر٬ کۆلاو٬ هێل٬ هێلان٬ هەوان
کارەشین
چەقاله٬ دارێکی کێوی بێ گەڵا و زۆر بە لق و پۆپەیە لە جیاتی چڵوو و هەڵاش لەسەر داری دارە ڕایەی دادەنێن هەرسەربانێکی ئەوی تێدابێ نەسیسرەی دەبێ و نەئاوور دەگرێ
کارەما
(کە.):کارزان٬ کارئاشنا.کارەمێ٬ گیسکەمێ
کارەموو
مووی کاریلان و گیسکان
کارەمێ
گیسکەمێ٬ کاریلەی مێ٬ کارەما
کارەوا
کارەبا٬ زەردوویی
کارەوان
(هەورا.): کاروانچی٬ کاریلەوان٬ ساوەلەوان٬ شووانی کار.
کارەڕەهات
کارەک
کاڵەک٬ گندۆرە. جوورە پێڵاوێکی وەکوو گێوە سەری بە ئاوریشمی ڕەنگامە چنراوه٬ بەزۆری ژنان لە پێی دەکەن
کارەکار
(باک.): گریان٬ لاڵانەوە.-ی(باک.):کارەکار
کارەکەر
کڵفەت٬ قەرەواش٬ ماهووکەنیز٬ کەنیزەک٬ بەرماڵی٬ (باک.):دەرماڵ٬ دایەن٬ کەنیش٬ سەرمەفرەشی
کارەکەو
(باک.):باڕەکەو٬ (ز.): ڕاوکردن بە کۆمەڵ
کارەگا
(ئەردە.): کارگا
هووکارەبوون (فە.)
مکارە
(بابا.): ئەسکەنە٬ مرازێکی دارتاشییە بە لێدان چتی دەکوتی٬ مەکارەی نەجاڕی٬ -ی دەم خڕ: -ی دەو خڕ٬ ئەو مکارەیە کونی خڕیی گچکەی پێ گەورە دەکرێتەوە
مەکارە
مکارە.-ی دارتاشان. (کە.): کاروان٬ (ئەردە.): غەرغەرە.-چی(کە.): کاروانچی
هەمەکارە
دامڕاستی سەربەخۆ٬ زانینی یا وەستایی لە چەند پیشەیەکدا.