تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنگ و ڕێسه
کوچک ڕێژە
(ئەردە.): جوورە بەردێکه٬ بەردی شووشەی
کەری ڕێژگاو
(بابا.):کەرێکە تەنها زەڕینی ەبێ و پەڕینی نەبێ بۆ وێنە بۆ کەسێکیش بەکاردەبرێ ٬ کەهەر قسەی هەبێ و کرداری نەبێ
ئاسنفڕێن
میغناتیس، ئاسنکێش، هێزێکە ئاسنی ڕادەکێشێ
ئاشگەڕێن
وەستای ئاشی، کەسێکی ئاشی ڕەنێو بێنێ، بە کەسێکیش دەڵێن، کە بتوانێ ئیشی خۆی هەڵسووڕێنی
ئاوڕێژ(هەورا)
تاڤگە، پڕژ، ئاوڕێژگە، ئاوەڕۆ، ئاودەست. (موک) کەسێکە ئاوی بڕێژێ، کەسێکە ئاوی مردوو بڕێژێ لەکاتی شووشتنیدا
ئاوڕێژگە
تاڤگە، پڕژ، ئاوڕێژ، جێگایەکی بڵندە، کە ئاوی لێ بڕژێتە خووارەوە
ئاوەڕێس(خۆ)
کرێکە لە کەژۆک دروست کرابێ، جوورە جاوێکی سپی تایبەتییە
ئاوەڕێژ
شووێنێکە لێژبێ، کە ئاوەڕۆی شووێنێکی تری پێدا بڕوات، ئاوڕێژگە
ئاڤڕێتن
ئاڤڕێژ(باک)
ئاوڕێژ، ئاوێکە سەر نشێو بێ. سەراو، ئەدەبخانە، ئادەستخانە
ئاڤڕێژن(باک)
ئاوڕێژ، شووێنێکە ئاوی لەسەر ڕانەوەستێ و لێژ بێ
ئاڵقاڕێز
بڕوانە: ئاڵقەڕێز
ئاڵقەڕێز
ڕێزە، ڕزە، مرازێکی درێژە لە دەرکێ دەخرێ بۆ داخستنی
ئاڵقەڕێزو دوولایی
ئاڵقەڕێز مرازێکی کەمێک درێژە سەرەکەی ئاڵقەیەکی پێوەیە لەلایەکی دەرکێی دەخەن و دوولاییش لە لایەکی تر قایم دەکرێ و سەری وەکوو ئاڵقە وایە، کە بیانەوێ دەرکەی داخەن سەری ئاڵقەڕێزەکە لەسەری دوولاییەکەی دەخەن و قفڵ لە ئاڵقەی دوولاییەکەی دەدرێ بەو چەشنە دەرکە دادەخرێ
ئەسپەڕێز
ماوایەکە، کە سووار تێیدا لنگ بدات. ناوی دێیەکیشە لە هەورامانێدا
ئەلقەڕێز
زنجیرێکی کورتە دەرگای پێ دادەخرێ و کە بتەوێ لە دەرگای حەوشەی بدەی ئاڵقەڕێزەکەی دەدەی
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری
لێژنەی هەڵسووڕاندن
بادڕێسە
بڕوانە: باڕێسە
باریکەڕێگا
باڕێزان
باڕێزە
بەری ناپەسند و یا نەگەیشتوو کە با لە دارێی دەکاتەوە، (خۆ) بادڕێزە. (ڕەوا) خاڵەڕەش، گیایەکە لە ئاوێدا دەژی لاسک و ڕیشەکانی ڕەشن و سێ پەڕەیە. (کۆبابا) گیایەکی بۆنخۆشە بە بەرسینگیدا دەکەن، خەزەلۆک، خەزەرۆک، (هەو) خەزەرە، (هەورا) بەڕەزا. ووردەیێکە، کە لەشت ببێتەوە. (ئەردە) باخۆر، درەختێکە با بەرەکەی وەراندبێ
باڕێسە
دووخ. (ئەردە) فڕفڕۆکەی مناڵانە، کە با دەیخولێنێتەوە. دەوار، کۆماچ