تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێ ڕێ(کۆ)
گیایەکە لە لاسکی تووتنێ دەری دەکاو لەناوی دەبا، (موک) کیرکەڵەگا، کارو ڕەفتاری بێ جێ و ناپەسند. بێ جێ، بێ شووێن، لاڕێ
دوو ڕێ یان
شووێنێکە دوو ڕێگای لێ بێتەوە، دووڕیان ، سەرگەی دوو ڕێ یان
ئاسمان و ڕێسمان
ئاسمان و دەزوو، ووتەیێکە بۆ جیاوازی نێوانی دوو چتان لە یەکتری بەکار دەبرێ
ئەسپ ڕێز
ماوەیێکە، کە ئەسپ بەغارێکی بیگاتێ
بێ ڕێگە
ترێ ڕێویلە(شا)
(بار) داڵینۆک. ترێیەکی ڕەشی ووردی کێوییە
تفاقی ڕێگە
تۆشەی ڕێگا
تووک ڕێزای(هەورا)
تەشی ڕێس
کەسێکە تەشی بڕێسی. چیایەکە کەوتۆتە باکووڕی ڕۆژەڵاتی ڕەواندزێ._ی: پیشەو و کرداری تەشی ڕستن، تەشی ڕستن
تەڵەو ڕێوی(هەورا)
گوڕنەتەڵە، جوورە گەمەیەکە بە دوو کەسان دەکرێ یەکێکیان بە تەڵەوە دەبێ و هەردووک دەست و پێی دەبەستن ئەوی دیکەشیان دەبێتە ڕێوی لاقێکی دەکەن بە ناوەندی هەردووک دەستی تەڵەکەوە، لاقەکەی تریشی دەخەنە ناوەندی هەردووک قاچ و سەریشی دەخەنە ژێر زگی و پاڵێکی بە تەڵەیەوە دەنێن
دۆخی ڕێشمە
دەسکی هەوسار
دەسکە ڕێشمە
(مۆک.): ئەوەیە، کە لە سەر کەل لەی ووڵاخی بەرزە و لا چاوەکەی دەخرێ
مام ڕێواس
گیایەکی کیوییە وە نانی حاجی لەگلەگی دەچی بەڵان گەڵای لە ئیی وی پانترە کەسێکی کرمداربێ بە کاڵی یا کوڵیوی یا بە چێشت بیخووا زۆر بە سووده٬ (باد.):تۆلەترش
ماڵ ڕێک خستن
دانانی کەل و پەلی ناوماڵ بە ڕێک و پێکی
وەزیری ڕێدراو
وەزیرێک٬ کە بۆی هەبێ قسەیەک یان کارێک بکات و ئەنجامی بدات
پشت ڕێش
پشت بریندار._ە: پشت برینداری
پێچی ڕێگا
بادانەوەی ڕێگا
چووار ڕێگایان
چووار ڕێیان
چووار ڕێیان
خاچەڕێ، چار ڕێیان، چووار ڕێگان، جێگایەکە چووار ڕێگەی تێدا ڕێک بکەوێ
ڕێبەردان
بەڕەڵاکراو،تەڵاقدراو
ڕەشه ڕێحانه
جووره ڕێحانەیێکی گەڵاپانی ڕەشه
ڕەنگ و ڕێس
شێوەی چنین و تەنین، ئەم کره – ێکی جووانی هەیه