تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارسەوڵە
بێڵێکە لە لۆتکەدا سەوڵە بەو لێدەدرێ
دارقووڵخ(ئەردە.)
دارکوڵک(ئەردە.)
دارەسەوڵە
داری سەوڵە لێدانێ لەناو کەڵەک و لۆتکەیدا
دارەگوڵی کێوی
داراگول شیلاڤێ
دانەکوڵانە
داووڵین
ووڵینی چت بەزۆری بەسەریەکتریدا
دووقووڵری
(کە.): قوڵەبنە ، تێکسرماو، قەڵەو و ناشیرین. دیزە و چتێکی وایە، کە دووهەنگڵی بێ
دووقوڵفی
دووهەنگڵ، جووتهەنگڵ
دووکوڵیە
(هەورا.): دووکڵە
دووڵقەدەرە
(کە.): مارخۆر، قۆڕی، داعبایەکە لە ڕەگەزی قومقومۆکییە بەڵان گەورەترە و ڕەنگی زەردە
دۆوڵیان
سەرنێ و تەندووری ئاش. ئەو شووێنەیە لە ئاشدا دانەوهێڵەی تێدەکرێ بۆ هاڕین
دۆوڵەمی
دەڵەمەی هێلکەی
دۆکوڵیو
چێشتێکە برنج یا ساواری لە ناو دۆ یا ماستاوێ دا لێدەنێن،دۆخەوا
دەردو ووڵکی
(هەورا.): دەردی گورچیلە
دەسەقوڵف (ئەردە.)
دەستەقڵف،دەستە قفڵ.
دەووڵتە
(باد.): خڵتەی ڕۆنییە کە لە کەنار و بنی مەنجەڵ و هیزە و چتی تردا دەنیشێ دووانەوەی
دەوڵوو
(هەو.): دەولۆ
دەوڵیان
(ئەردە): دۆڵاو، دۆڵە، ئاوگیر
دەوڵەت
سامان، ماڵ و داهات، خۆشبەختی، پەڕوپۆ، پەڵووپۆ، ماڵ، ئاژاڵ، ڕەشە ووڵاخ و ووڵاخی بەرزە. فەرمانداری، بەندەری، نێرێتی، میری