تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوودەک
(باد.):شمشاڵ، تووتەک و باڵەبان، دەمبەک، دەمبەڵەک.(باک.)فیتە،دوودک.-لێدان:فیتەلێدان.(باک.،باد.)بلوێری قامیشییە کە پیکی دووزەلەیە
دوودەکەرە
جوورە گۆزروانێکە، بەڵان ئەو ناخورێ
دووراودوور
لە دوورەوە
دووگمەودۆڵاب
جوورە خشڵێکە لە سیخمە دەخرێ هەردووک لای دۆلابەکەی سێ قاشی زێڕە و بە بەردی نرخدار نەخشاوە، داوێنی سیخمەی پێ قایم دەکرێ
دڕووداڵ
دڕکوداڵ
دڵاودان
مەبەس لە گەیاندنی خۆشی یا ناخۆشییەکی زۆر بەدڵی کەسێکی ، فیسارەکەس بەو مزگێنییە یا بەو بوختان و تووانجە دڵی تەواو ئاودام
دڵاودڵی
گومان، هەرێنا، دوودڵی، نێگەرانی. بێ-: بێ گومان
دڵەودووا
(ئەردە): چاولەدووا، نیگەران. –یی: چاولەدووایی، نیگەرانی
دیدی، دوودوو
(فە.): دووکەڵ
دێودڵ
(ئەردە): دڵقایم،دڵسەخت
دێودەر
چتی کونی دیواودەر.-بوون: دیوەودەربوون،کون بوون
دەرودراوسێ
دراوسێی نزیکی دەوروبەری مرۆ.
دەرودۆر
ژێردەستە.کەل و پەلی ناوماڵ.
دەرودەشت
چۆل وسارا،بەدەرلەئاوایی.
دەرودەشتکردن
هاتوچۆکردنی دەشت و دەر،فیسارە کەس هاتوچۆی دەرودەشت دەکات.
دەروودوو
دەرکوودوو
دەساودەس
دەستاودان
بەدەستی تەڕ،تەڕکردنی هەویربۆئەوەی باش شل بکرێتەوە و بەدەستێشەوە نەنووسێ،دانی دەستاوبەکاروبەرخ.