تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوودک
ئەژنۆ٬ زرانی٬ بێچووی لاور٬ کوتک.*
کوودە (هەورا.)
ئەسکوێ٬ (لور.) کۆدە.
کوودەری
جوورەکرێکە جل و بەرگی لێ دروستدەکرێ ٬ جوورە چەرمێکی تنایبەتیشە سەری پێڵاوی لێ دروستدەکرێ.
کوودەڵە
بڕەک٬ (ڕەوا.) بزڵەبەراز ٬ (هەورا.) بێوەڵە٬ بەچکەی بەرازی. بۆ بێچووە بەراز و وورچ بە کاردەبرێ.
کڵاودار
کڵاوون٬ باڵندەیێکه٬ کە لە تووکی سەری کڵاوی ببێ
کڵاودروو
کەوداو
ماکەوێکی مێیە بنرێتە وە تا نێرکەوانی لێ کۆ بێتەوە و ڕاو بکرێن. چەند دامووسکێکە لە نزیک ماکەوێکییە دادەنرێنەوە تاکوو کە ماکەوەکە خووێندی کەوی دی بە دەنگییەوە بێن و بکەونە ناو داوەکەوە
کەودەری
باڵندەیەکە بەقەد قەلەموونەی دەبێ و هێندەی شەش کەوانە بنگووێ و دندووکی لە جیاتی وەی٬ کە سوور بن زەردن٬ پەڕەکانی تەنیشتی دەقدەقن و خاڵخاڵن لە لای برادۆستیان ڕەنگی بۆرە تەنها لە نێو بەفرێدا دەژی و سەری پەڕەکانی سپییە هێلکەشی وەهی قەلەموونەی دەچێ هەرچەند بەلەش زۆر گەورەیە٬ بەڵان بە شێوە هەرکەوە٬ گۆشتی خۆشە.(هەر.):کەودڕی
کەودەن
نازیرەک٬ تەنبەڵ٬ گێل.-ی:نازیرەکی٬ تەنبەڵی٬ گێلی
کەیخودا
کووێخا٬ کەدخودا٬ کەدخووا٬ کەفخووێ
کەیخودایی
گرودەڵ
گرۆڵێ بەرگان.
گوودالە (هەورا.)
کاکۆڵ٬ توالێت٬ پەرچەم.
گوودیلە (ڕۆژ.)
بڕوانە: گوودلە.
گوڵاودان
شووشەی گوڵاوێ.
گوڵەداودی
گوڵێکی بۆنخۆشی پاییزییە و قاوەیەکی مەیلە و سوورە.
گەودار
کەوانەدار٬ بەگەڕ.
گەودۆنە(باک.)
ترێی ڕەش.
گەودە
لەش٬ بەدەن٬ قەڵەوی.
ئوود(باک)
ڕێز، قەدر._گرتن: ڕێزگرتن
ئەرموود(فە)
باروود(لو)
بێخود
بێ هۆش، لەخۆچوو، ماندوو، مەلەنگ._ی: بێ هۆشی، لەخۆچوویی. پووچ، بێهوودە، فیڕۆ، خۆڕایی. بیابان، بیاوان
جوود
کێوێکی ناودارە لە سەرەوەی جزیرو بۆتانێدا گۆیا کەشتی نوح لەسەر وێ ڕاوەستاوە
جەود(باک)
کوندەی ئاوێیە
حوود:
گڵێنەی لێوارشکاو.
خود
(باد.): ئارەقە
خۆشنوود
شادمان، ڕازی.- ی: شادمانی، ڕازێتی
دانەقود
(باد.): گەنمەکوتاو
دروود
ڕۆژباشی، پەیامی خاس
زەود
(زا.):بێگار
سروود
گۆرانی نیشتیمانی.
سوود
چەخش، دەرامەد، قازانج، کەڵک، کێر، داهات،بێ-ی: بێ جێیی، بەخۆڕایی، بادی هەوابێە بە-: بەقازانج، بەکەڵک، بەدار،ئادان(باک) داربە.بێ-: بێبەر، بێکەڵکە، بێخێر، بادی ههوا، خۆڕایی.
فەرهوود
(ڕۆژ):تاڵانکردن
نابوود
لات. –ی: لاتی
ڕەوود
(باک.): مێگەل
کەرگود
(باک.):کەروێشک