تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فراوانی دەخڵ ودان
زۆروزەوەندی
هاوار وداد
دادوهاوار٬ زارەزار٬ ئەنین٬ فیزار
ودم
-دان: ڕێ پێدان٬ وودم٬ دەستوور٬ پایدۆستی
ودمدار
ڕێ پێدراو
ودێران
(ڕۆژ.): هەڵگرتن
کرم ودلێ لەمی
(هەورا.): کرمی ناوزگ
ئاسوودە
دینج، حەسانەوە، دڵنیا، ئارام، بێ خەفەت._بوون: (هەورا)ئاسوودەبیەی، سانەوە، حەسانەوە، لە کۆڵ بوونەوە، بێندان، مەشکین، ووچاندان._ کردن: پشووپێدان، حەساندنەوە، دڵنیاکردن
ئاسوودەگەری
ئاسوودەیی
ئاموودا
شارێکی گچکەی کوردانە کەوتۆتە لای ڕۆژاوای شاری قامیشلی، نیشتیمانپەروەری باشی زۆر لێ هەڵکەوتووە
ئاموودی(باک)
هەڵپەڕین، دیلانە، جوورە هەڵپەڕینێکە
ئاوداخستن
ئاوبەستن، ئاو بەرەڵاکردن
ئاودار
شووێنێکە کانی و ئاوی زۆر بێ، درەخت و سەوزایی و میوەی تەڕو نازاو. بەئاو، ئاڤدار، بەتام و خۆش، پاراو، تەڕو پاراوو تروسکەدار، پڕئاو. تیغی جەوهەردار، گەوهەردار، پیرۆزە، مرواری. کەسێکە ئاوی هەبێ یا کێشکچی ئاو. چایچی
ئاودارخانە
چایخانە، شووێنی ئاو
ئاوداری
ئاڤداری، چایچێتی، خیگەی ئاوێ
ئاوداشتن
ئاودامان
پۆشاکی شۆڕی تا سەر پێیان
ئاودانەوە
تیغی سووربووەوە خستنە ناو ئاو تا ڕەقبێ و بڕشت پەیدا بکات
ئاودز
ئاوەدز، تەشەنەی برین، ئاوجز
ئاودزەک
ئەو مرازەیە لە شرینقە، کە ئاو و دەرمانی هەڵدەمژێ، ئاو دووزەک
ئاودنان
ئاوددان(شیرنیاتێکی ناسراوە)
ئاودڕ
گەڕ، چەمبل، دەلاڤ، کەند، کۆریان، شیو، خڕ، ئاڤدڕکە، جێگایەکە ئاو دڕیبێتی. خەندەکێکە ئاو دڕیبێتی
ئاودڕکە
بڕوانە: ئاودڕ. شووێنێکە ئاو دڕاندبێتی و ئاویشی تێدا مابێتەوە