تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماڵە
(هەو.):ماڵنج٬ مۆڵە٬ هەریی یی. مۆڵەکردن. (کە.):ماڵووی جووتی. دەردێکە لە دەم و چاو یا لە گەرووی ژنی ئاوس دێ.
ماڵەر
گەسک لێدەر٬ ماڵشتە
ماڵەوماڵ
گەڕان بە ماڵاندا
دووماڵەکی
ساماڵەکردن
دووبارە ماڵەکردنەوەی زەوی
کەماڵەڵەیی
تیرەیەکە لە جاف
بنەماڵە
خانەدان، (کە) بنکووانوو، خانەوادە، گەورەماڵ، (باک) مالبات
تەڕەماڵە(ئەردە)
هێڵەساو کردنی سوواخی دیوارو ناوماڵ و شووێنی گەنم لەسەر هەڵخستنی لەپاش شۆردنەوە
داسماڵە
داسێکە لە هەندێک شووێنان بۆ گیا دروون بەکار دێنرێ.
دوودەسماڵە
(ئەردە.):هەڵپەڕین،هەڵپەڕکێ،چۆپی دوو دوو بە دوو دەسڕان. جوورە هەڵپەڕینێکە دوودەستە سڕی تێدا هەڵدەسووڕێنن
شەماڵە
ئافرەتێک لەسەر یا لەنزیک سێ ڕیانێک شەموو لەی دەگرێتەوه لەشەوی شەموواندا دیاره نیازێکیش لە دڵدەگرێ جا ئەگەر ڕێبوارێک بەوێدا تێپەڕی و قسەیێکی خۆشی کرد دەیکا بەنوقڵانەی پێکهاتنی نیازەکەی، خۆ کە قسەی ناخۆشی کرد ئەویش دەکا بە نوقڵانەی پێک نهاتنی مرازەکەی.
ماماڵە
(هەورا.): جالجالووکه٬ خاڵخاڵۆکه٬ پیرێژنێکی پیرو وێکهاتووە
پاشماڵە
پشت ماڵە
پاماڵە
ماڵە. چتێکی درێژ یا چووارچێوەدارە بە تەیمان دەتەنرێ و زەوییەکی پێ ماڵە دەکرێ کە تۆوی پێدا کرابێ بۆ ئەوەی گلمەت و کەستەکەکان بشکێنێ و ووردکات و هەم تۆوەکەش وە ژێر خاکی خات تا چۆلەکە نەیخۆن
پشتماڵە
پاشماڵە. دەراوسێیەکیشە، کە ماڵی لەپشت ماڵتانەوە بێ
ژێرماڵە
ماڵێکی لە یەکدوو چاوەی خانووێکی دا،کە ژوورەکانی تریشی خاوەند ماڵی تێدابێ
کوڵەماڵە
دارێکە ناوەڕآستەکەی کونێکی تێدایە زمانەی ئێرەقی پێدادەکرێ و ماڵەی زەوی پێدەدرێ.