تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەلۆکە
(خۆ.کۆ.):پۆڵکە
لارولۆچ
خواروخێچ٬ تیلاوتیل٬ تی و تی ـــ گرتن: لارولۆچ بوون .
لالۆزا
(هەورا.): خاڵۆزا٬ خاڵەزا٬ پسخاڵ
لۆخەلۆخ
(مەر.): لۆغە لۆغ٬ قرخە قرخ٬ گەروو گییران٬ دەردێکە زمان دە ئاوسێنێ دوایە دەبێتە هەوا و کێم کە دەربوو ئاسوودە دەبێ
لۆس بەلۆس
(ڕۆژ.): کارەکە تێکچوو و شێوا٬ بزنێکە گوێی درێژبێ
لۆغەلۆغ
لۆخەلۆخ٬ لرخەلرخ٬ دەردێکە زمانی هەڵداسینی لە دوایەدا لە لایەکەوە هەوای دەکا٬ کە دەربوو دەحەسێتەوە
لۆقەلۆق
لۆژەلۆژ٬قۆرتە ڕۆیشتن٬بە قۆرتە قۆرت٬ هۆرتەهۆرت٬ بە قوونەقوون ڕۆیشتن٬ لەقەلەق٬ هۆڵتەهۆڵت٬ شینەزەلام
لۆژەلۆژ
(کە.ڕۆژ.):کەسێکە زۆر بێ هێز و بێ تینانە بڕوا
لەق ولۆق
شەق وشۆق٬ مهرۆی شل وشۆل
لەنگ ولۆری
(موک.):لەنگی و کەچی
مارمێلۆک
مالۆس
بەرازیی مێ
مالۆسکە
(کۆ.):ئەو کۆمای دەغلە درێژانەیە کە لە دەمی بەبا کردنیدا لە کا جووێ دەبێتەوە
ماولۆیی
هۆزێکی کوردە کەوتوونەتە نێوانی گەردی و خۆشناوان
مکولۆک
(باک.): هاندان
مەزلۆق
(باک.): دارێکە
مەلۆتکە
وێنەی قۆنداخه٬ منداڵی ساوایە بە پێچراوەوەیی٬ (هەو.) قۆنداخه٬ باڵندەی چکۆڵە
مەلۆک
(ڕەوا.): پیاوێکی ژنانییە کە لە ناو ماڵی خۆیدا یا لە ماڵی یەکێکی تردا کاری ژنانە بکات
مەلۆیان
نژلۆک