تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لۆدک
(باک.): هەڵبەزیینەوە٬ لۆدک لخوە ئێخستن:هەڵبەزیین
لۆدە
کای سواخدراو٬ کۆخ٬ کادان٬ (هەو.):لەودە٬ ئەنباری کایه٬ کادین
لۆر
(هەو.هەورا.):لۆرک٬ لۆر
لۆرتە
ترێی گەیشتووە
لۆرخ
(باک.): لییلاڤ
لۆروجوور
(کە.ڕۆژ.):لۆرک
لۆرک
لور٬ لۆر٬ لۆلک٬ لۆرو٬ جوور
لۆریی
(باک.): کەسێکە لانکی ڕاژێنێ٬ جوورە گۆرانییەکە
لۆریین
(باک.): لۆراندن٬ لالایی کردن
لۆرە
جوورە گۆرانییەکە
لۆرەپ
(کە.):لۆلەپی مەشکەیە
لۆس
(شا.):بەژنی ئەسپیندارییە ئی لای ئەستوورایی و درێژەکەیە کە بۆ کاریتە دەست بدات. (کە.):بێزار٬ وەڕەز٬ لۆس بوون٬ لۆس کردن
لۆس بەلۆس
(ڕۆژ.): کارەکە تێکچوو و شێوا٬ بزنێکە گوێی درێژبێ
لۆش
(باک.): نانی گەورە بە بێ هەوییر ترش
لۆشک
(باک.): کولێرەی بە بێ هە ویر ترش
لۆغان
(باد.):جییقنە سپیلکه٬ زۆر بێ پێزو بێ هێزیی لەڕۆیشتندا
لۆغیین
(باک.): گیایەکە
لۆغەلۆغ
لۆخەلۆخ٬ لرخەلرخ٬ دەردێکە زمانی هەڵداسینی لە دوایەدا لە لایەکەوە هەوای دەکا٬ کە دەربوو دەحەسێتەوە