تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاک و لۆ
تەکولۆ
لۆ
لۆی پشتێند و شەدەی٬ تووێ:یەک٬ لۆیە تووێ: دوو تووێ٬ چووکڵ: چوکووڵ٬ 2لۆ:2چووکڵ٬ 3لۆ:3چووکڵ. بۆ : دەچم بۆ بازاڕی.(فە .لوڕ.دەر.):ئەرا. (ڕۆژ.):بەی. گیایەکی سێ جوورە. کەوولۆ:ڕەنگ تەڵخە٬ زەردەلۆ:ڕەنگی زەرده٬ ڕەشەلۆ:بۆگەنە. (باک.): کابرا٬ برا٬ فلان
هەفت لۆ
حەوتوویلکە٬ (موک.) کوانێکە تا حەوت تویلکان ناوێ چاک نابێتەوە٬ لە باسک یاڕانی دێ بەقەدەر سێوێکی دەبێ و نێرتکی هەیە.
پتیلە(لۆ)
پڵییتە
تاق و لۆق
یەکیەکە، تاقتاقە، کەت و پیت، تاک و تووک. چەند چتێکن لەپاڵ یەکتریدا بەڵان ناڕێک بنووێنن: مژۆڵی تاقولۆق وەستاوە، یا ڕایەڵی کرەکه_کەوتووە
تاقەو لۆقە
ستی بە لۆق(باک.)
گیایەکی کێوییە.
سێفە لۆکە
گیایەکی بەهارییە گەڵاپانە بەرێکی شیرینی خڕی هەیە.
قۆزڵاخەی لۆکە
(ئەردە.): قۆزاخەی لۆکە
قەڵاتی لۆکان
یەکێکە لە بورجەکانی میری گەورەی ڕەواندز لە باکووری ڕۆژەڵاتی ڕەواندزێ دایە
لۆبیا
لە کۆمەڵەی پاقلەمەنیە. لە پاقڵە بچووکترە
لۆت
(باک.): لۆک
لۆترە
(خۆ.):هەڵاتن بە گورگە لۆقە
لۆترەوان
چەنەباز٬ -ی: جوورە ئاخافتنێکە تیپی هەر ووشەیەی سەرە و بن دەکرێ بۆ ڕاز پەنهان کردن وەکوو: ناچم:چانم٬ ناڕۆم:ڕانۆم.بەقسەی بێ تەرتیب و هەرواییش دەڵێن هەڵییت و پەڵییت
لۆتک
(باک.): -لخوە خستن:هەڵبەزینەوە
لۆتک
قفه٬ قایەخ٬ بەلەمی چکۆڵە
لۆتکیین
(باک.): بلۆتکه٬ هەڵبەزینەوە٬ هەڵبەزین
لۆتی
جحێڵی شۆخ و تەڕو دڵتەڕ٬ هەرزەکار٬ کەیفچی. (باک.): ئەوباش٬ مەیموون هەڵپەڕێن
لۆتی زەلزەلە
(باک.): چەمباز٬ ئەو کەسەیە لەسەر گوریس هەڵدەپەڕێ
لۆتە
(شا.):مێوژێکە بە چاکی ووشک نەبووبێ لە نێوانی ترێ و مێوژی دابێ. قرقیله٬ هەنجیر یا مێوژێکە لە کاتی ووشک کردنەوەدا هێشتا تەڕایی تێدابێ
لۆخ
(باک.): جڵییتاو٬ بەفر لە توانەوەدا
لۆخا
(هەورا.): مرازیی تەرە(باک.): و خۆشییە
لۆخانە
(دزە.):بەزم و شایی و ئاهەنگ. هەزار لۆخانە بەشێکە لە مەعیدەی ماڵاتی کاوێژکردەوە و قووتیدا دەچێتە ناوی
لۆخەلۆخ
(مەر.): لۆغە لۆغ٬ قرخە قرخ٬ گەروو گییران٬ دەردێکە زمان دە ئاوسێنێ دوایە دەبێتە هەوا و کێم کە دەربوو ئاسوودە دەبێ