تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قژ
-بوون: بۆڕ٬ خوواردن٬ بەزین لە بەربەرەکانی پیلەو ئاخەفتنێدا. کەف: وەکو هەڵچوونی ماستی ترش و ئیتر. لقی ووردەی درەخت یا مووی سەر. تووک٬ پۆڕ٬ موو٬ پۆپ٬ مووی ئاڵۆزی پەریشانی سەر٬ جووتەقانی٬ (ئەردە.): کەفی چت وەکو ماستی ترشاو
چنگ قژ کردنەوە
دەست بڵاو کردنەوە لەگەڵ کووڕکردنەوەی بەهۆی ترس یا ئازارێکەوە
قژاک
(باک.): قەلەسابوونی٬ لە کۆتری گەورەترە و گۆشتی ناخورێ
قژاکە
باڵندەیێکی دەنووک درێژی سەرڕەشی بەقەد کۆترەباریکە یەکی دەبێ. قژالکە
قژاڵکە
پەلەوورێکە هەمیشە خۆی گڤ هەڵدواوە و قژی کردووه٬ قژاکه٬ باڵندەیێکی گەرمەسێرییە
قژبەسەر
مەبەس لە ئافرەتە
قژدار
پرچن.-ی: پرچنی٬ پرچ هێشتنەوە
قژقژ
(باک.): دەنگی کەروێشکێیە. چتێکە لق و پۆپی و چڵی زۆر لێ بووبێتەوە
قژقژاوی
قژقژۆکە
قژقژە
یەکێکە لە بەری دارە مازووان قژقژاوییە
قژقێڕە
(هەورا.): قشقەڵە
قژقەڵە
قشقەڵە٬ قژقێڕە
قژلان
قەڵچۆقان
قژلاندن
(زا.):توواندنەوەی ڕۆن
قژلە
قشلە٬ سەربازخانە لە ناو دانشتواندا
قژن
تووکن٬ پرچن٬ کەسێکە قرژی بەسەرەوە بێ
قژنک
(باک.): جوورە ئەسپێیەکی سەگانە
قژنەسەرە
سەرقژن٬ جندۆکە٬ عەجەنە٬ جنۆکە
قژژۆک
(باک.): خەمگین٬ غەمگین٬ بەدخو
قژک
پەلکی سپی و تورتی بنەوەی کەلەم. قشقەڵە٬ قەلەباچکە
قژکردن
ترشان٬ کەفکردن و هەڵچوونی ماست و چتی تر. بۆڕان بەزاندن٬ ترشانی دۆو کەفکردنی