تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شوور (ڕەوا.)
گاکێوی، (بابا.) فیلەگێژه، خەرگۆلک، (باک.) شڤری. (باک.) شیر (تیغ). (فه.) سووێر.
شوورتان (باک.)
خیگه، هیزه.
شوورنگێف (باک.)
شیرەنگێو، زرنگ و ووریا لە شیر وەشاندنێدا. شیروەشێن. ـ ی: شیرەنگێوی، شیروەشێنی.
شووره
سنوور، پاسار، تخووب، دیوارێکی بەرز نزمه بە گردی شار و گۆرستان و شووێنانی تردا دەکرێ بۆ دیارکردنی سنوور یا قایمی. ـ ی خانوو: کەنار. خراپ، نابار، ناباو، نەنگ.
شوورک (باک.)
خووار، خێچ، چەوت. (باک.) گۆڵەی دەرگا سا دار یا ئاسن بێ، بەو قفڵه ئاسنینانەش دەڵێن، کە وەکو گۆڵ دەرک و پەنجەرەی پێ دادەخرێ. (باک.) دەستەندووی جووتی.
شووریان (ئەرده.)
شوورەت (باک.)
بەدبەخت، چارەڕەش. (باک.) ڕووداو، ڕووشه، هەنگامه، قەوماو.
شوورەومووره
کەل و پەل، شڕەوبڕه.
شوورەیی
شەرم، نەنگ، چتی وا بۆ تۆ ـ یە: شەرمه، نەنگه.
پاشووراو
مشوور
(زەن.): پاشار٬ (کە.):باشار. بە-: بەباشار٬ بە پاشار٬ بە تەگبیر٬ سامان٬ غەمخۆریی٬ غەمخواریی٬ غەمخۆر٬ غەمخوار
وەخشوور