تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سیاوچەمی (هەورا.)
ڕەشکێنەی چاو.
سیاوڵە(هەورا.)
ڕەشکەی ناونان.
سیاوڵەوچەمی (هەورا.)
ڕەشکێنەی چاو.
سیاوی (هەورا.)
ڕەشکێنەی چاوی._ تۆخ: ڕەشی تارێک.
سیاچارە
چارەڕەش٬ بەدبەخت._ یی: چارەڕەشی٬ بەدبەختی.
سیاچردە
سیاچەردە
سیا تاڵە٬ چارەڕەش.
سیاچەمانە
گۆرانیێکی کۆنەی هەورامیانەیە.
سیاگۆش (کە.)
گۆڕهەڵقەنە.
سیایی
ڕەشی٬ سیاهە.
سیباز
(هەو) سێبازانێ،کەوشەکێن، گەمەیەک(هەو) – انێ: سیباز،جوورەیارییەکە سێجار و سێبازی تێدا نەبرێ.
سیبەر
سێبەر٬ نیسێ.
سیت
سعێرت شارێکی کوردانە لە ژێردەستی تورکاندا لەبتلیسێ نزدیکە مەلاخەلیل سێرتی هەستیار و زانایەکی گەورە و ناودارە زۆر نووسراوی بە نرخی بەزمانی عەرەبی داناوە(استعارەی) مەلاخەلیلی بەناوبانگە گەلێک پەرتووکیشی بەزمانی کوردی و کرمانجی داناوە بەناوی (نهج الانام) وچاپیش کراوە.
سیتاڤک (باد.)
سێبەری مرۆڤان.
سیتل (باک.)
سەتڵ٬ مەنجەڵی مسین.
سیتلۆک(باک.)
سەتڵۆک.
سیتک
بەردەڵان و تم تمان.*
سیتکەسەڵاوە (کە.)
جووانکە٬ باپشکێو٬ سیچکەی سڵاوە.
سیتە (باد.)
تەپکەی ڕاو.
سیحا
گوندێکەدەکەوێتە ژۆری ڕۆژهەڵاتی قامیشلو.