تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆسکەنن
پۆسەکەندن، پێست لێکردنەوە. پاشملە، لەپشتی سەر دووان
پیسکەڵە
پیسکەیی
پیسکێری، پووچی، ڕژدی، چرووکی
کالیسکەی سەربەفر
عەرەبانەی سەربەفر٬ باخێڵ٬ تاخووک
کورسکەر
کوسکەش
جاکێش٬ گەواد٬ دەویت٬ مەبەس لە کەسێکیه٬ کە کلکە سووتەی بکات بۆ یەکێکی دیکە.-ی :جاکێشی ٬ گەوادی٬ کلکەسووتە٬ مرایی
کۆسکەفتن
(ئەردە.): کۆستکەوتن
کۆڕسکەر
(باک.): جۆڵا٬ تەوونگەر
کەسکەسۆر
(باک.):کۆلکەزێڕینە
گاسکەگاسک
گاسکە٬ نووزە نووز.
گیسکەزا (کە.)
ئەو کاریلەیە ٬ کەلە کاری پەیدا دەبێ.
باتسکە
هەنجیری بێ تام و نەگەیشتوو، کەڵبەهەنجیر
باپووسکە(ئەردە)
خۆڵەمێشی قاقەزی سووتاوە، کە با بیبات، مشکی
برووسکە
ترووسکە. هەورە تریشقە، هەورە تریشکە. برووسک، چەخماخه و ئاگرێکە لە هەور یا لە وێککەوتنی دووچت پەیدا دەبێ. تەلگراف
بریسکە
ترووسکەی ئاوو شووشەو تیغ و ئیتر، کە خۆر لێی بدا
بسکە
کەیفخۆش، شادی، بز، ڕووگوشادی و زەردەخەنەیەکە لە ڕووی کەسێکیدا پەیدا دەبێ، کە سەرو دڵ خۆشبێ؛ فیسارەکەس_ی لێوە دێ یا_ی سمێڵی دێ: بزەی سمێڵی دێ
بلێسکە
فیچقەی خووێن، بە ڕێژنە هاتنەخووارەوەی شیریش دەڵێن
بندریسکە
گچکەترین پەلەوەرێکی بۆرە، لە نێو پەرژین و باخ و باخچاندا دەژی
تروسکە
ترووسکایی. بریقە، پەرداخ، شەبەق، برووسکە، برووکە، بریسکە، تریشقە، چرووسکە، تریسکە، تووزوسکە، (دەر) چریسکە، گەشی. تەییس. ڕووناکیێکی بێ تینە وەکوو تینی چرایەکی کز یا ئاوێکی زۆر دوور. نێوی ئافرەتانە
تروسکەتروسکە
تریسکە(دزە)
تروسکەی خۆر لە ڕوچناندا. شەوقی شووشەو گەلێ چتی تر
توروسکە
تێسکە
تێزەی تفەنگێ، تێز. کونی خووارەوەی تۆپ و تفەنگییە، کە لەوێوە ئاوور دەدرێن
تەلاسکە(ڕۆژ)
سڵبوون، سڵەمینەوە، تەقین، ڕەوین. لە دوورەوەکەوتە._وەکوو ئاسکێکی لە ترسی نێچیرەوان ڕادەکات
تەلەسیسکە(کۆ)
کەوانێکە لە داری چاڵووکێ لەسەر دارو گووێ بان دادەنرێتەوە. بەفر، ڕەشانگ
تەووسکە(کۆ.، خۆ)
جوورە هەنجیرێکە هەمووی ووردە بە دارەکەشی دەڵێن تەووسکە، هەنجیرە کێویلەشی پێدەڵێن. (باد) تڤسک
جرووسکە
ترووسکە
حسکە:
جۆرە تفەنگێکە بەدەست دروست بکرێ.
خاڵەسووسکە
ژنی کورتەباڵا وقوڵەبەند.
خاڵەسۆسکە
خسکە
(شار.) : قیسکەپیواز، قسقە ،سەلکە پیوازی وورد. ترێزوو و خەیاری گوڵبەدەم