تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باسکەوجاڕ
باسک هەوجاڕ، دەسکی هەوجاڕی
برووسکەدار
ترووسکەدار، (باک) بڕەووش، (ئاو) خشەئیتە، بریقەدار._ی: بریقەداری، بریسکەداری
برووسکەدان
چەخماخەدانی هەور. سەرهەڵدانی ئازارێکی کت و پڕو تیژە
بریسکەبریسک
ترووسکەی یەک لەدووای یەکتری
بریسکەدانەوە
ترووسکەدانەوە، تیشک دانەوەی شووشەو چتی لووس و ڕوون لەبەر خۆر
بریسکەر
ترووسکەدەر، شەبەقەدەر
بسکەگیا
قولەگیایەک، چەند چڵێک
بەردی تروسکەدار
بەردێکە بتروسکێتەوە
تاسکەباب
قابڵەمەی چێشتی تاسکەبابییە
تاسکەبابی
چێشتێکە بریتییە لە گۆشتی سوورکراوەوە بە پیوازو تەماتەو لیمۆو بەهاراتەوە دروست دەکرێ
تاسکەواو
تاسکەچەڵە(هەورا)
سیسارکە کەچەڵە
تروسکەتروسکە
تروسکەر
ترووسکەدەر
ترووسکەدار
وورشەدار، درەوشەدار، پەرداخدار. (باک) بڕەوش، بەلۆق، هولووس، گەش، شەبەقدار، برووسکەدار، بریسکەدار، چاڤ بەرد
ترووسکەداری
وورشەداری
تریسکەتریسک
تریسکەی یەک لەدووای یەکتری
تسکەن
فسۆس، فسکەن، فسەک، فسکەر، فس، تسۆک، تس. کەسێکە زۆر تسان بکەنێ
تسکەندن
فسکەندن: تس بەردانەوە
سوویسکەیی
جوورههەلپەڕینیکە.