تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خورج
(شار.): تێڕێکە جووان دەچنرێ، تووکدارە کە پڕ کرا لە کەل وپەل قوڵفەکانی تێکهەڵدەکێشرێن. پاشکۆ، خورجەزین، هەگبە، خورجێن، (هەورا.) تێڕابی، تێڕ، دەفرێکە وهکوو هۆڕ لە خوری رێسراو دروستکرابێ ، بەڵام دەرگایان جودایە،دەرگای هۆڕ لە سەرەوەیە لە سەر باری و پانی ، دەرگای خورج لە ناو کۆڵی هەردوو تاکە دایە لەسەر باری درێژی بە ئەلەفە لە یەکتر هەڵدە پێکرێت
خورج ئاوداری
جوورە تێڕێکی گچکەیە لە پشتی ووڵاخی دەکەن، بەرد و قسڵ و خشت و چتی تری پێدەکێشن
خورجک
(باک.): خورجی گچکە
خورجێن
تێڕک، جەم، چەمالەک، پاشکۆ، هەبان، خورج ، تێڕ
خورجەزین
(باک.): خورج، ەهەگبەی پشتی سوواران
خورد
کورتکراو،کەم بوو.(باک.) شایان، لێ وەشانەوە
خوردە
(باک.): گچکە، زۆر گچکە و وورد، ووردە لە پارەو دانەوێڵەو چتی تر، داوێن پیس
خوردە فرۆش
خوردە گیر
ڕەخنە گڕ.-ی: ڕەخنەگیڕی
خوردەبین
ئاستەم بین، میکرۆسکۆپ،ووردبین، ووردە بین.-ی:ووردە بینی
خوردەمەنی
(باک.): ووردە، خورە، ووردەواڵە
خوردەناس
ووردەناس.-ی: ووردەناسی
خوررەم
بەلیزمە هاتنە خووارەوەی بارانەیە، ڕەهێڵە،ڕهێڵە
خوررەمە بارانە
لێزمە، لەنگێزە، هوورم، شینە باران، رێژنە بارانە، (باک.) پزووک، تاڤی
خورزم
خورس
ناوی هەریمێکی کوردانە کە چەند گوند و شینایی و ئاوی تێدایە لە لای رۆژاوای ماردینێیە
خورسەک
(ئەردە.): خورسگ، دارێکە هەر لە خۆیەوە سەووز بووبێ