تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدەستگرتن
برێتییە لە چوونی مێرد بۆلای ژنی خۆی یەکەمین جار
تاقەتگردن
جووتگرتن
پێکگەیشتنی نێرەو مێیە
حەجامەتگرتن:
بەکەڵەشاخ خوێن لە لەش گرتن.
دستگرتنەوە
دەستکێشانەوە و دەست پانکردنەوە.بەری دەست خووێندنەوەممەبەس لەپاشەکەوتکردنیشە.
دەستگران
دەست قوورس لەلێدانێدا یالەکاروباردا،تەمبەڵ،خاو،سست،.ی:دەست قورسی لەلێدانێدا.تەمبەڵی،خاوی،سستی.
دەستگرتن
دەسگرتن،دەزگرۆیی،یاجڵەوگرتنی یەکێک،لەکارێک،کە پێی ئەسپێردرابێ.یارمەتی دان،یاریکاری کردن.
دەستگرتی(باک.)
بەرچاوتەنگ،چرووک،دەزگیران،وادیارە،کە لەپێشداژن و مێرد بۆمارەبڕینێ دەستی یەکتریان گرتووە.
دەستگرتە
دەزگران.
دەستگرە
دەسزگرە.
پشتگرتن
لاگرتن، پالشتدان، جەختکردن. ڕێگا لێ بڕینەوە، نەواو پەناو پەسیو لێ بڕینەوە. (ئەردە) دووشتەکی، سووارێکە یەکێکی تریش لەپشت خۆیەوە سووار کات
پۆستگرتنەوە
کەووڵگرتنی گیاندار
حەجامەتگر:
کەسێکە، کە حەجامەن لەم و لەو وەردەگرێ.
دەستگر
یارمەتیدەر،یاریکار،دەزگر.
مییراتگر
ئەوەی پاشماکی بەردەکەوێ
مەکاتگر
جابی