تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاشەی کوچک
تەختە بەردی گچکە
تاف(جا.، هەورا.، ڕۆژ)
پڕژ، تاڤگە، ئاوشار. ئاوێکە لە بڵنندییەوە بە لافاو بڕژێتە خووارەوە. هەڕەت، چەنگە، دەم، سەردەم._ی پیری: سەردەمی پیری._جووانی: هەڕەتی جحێڵی. هێرش، پەلامار، هورووژم
تافان(خۆ)
تافاندن(خۆ)
تافاڵ(لو)
گووێسووانە
تافتاف
گوڵێکی شین و بۆنخۆشی کێوییە هێندەی گوڵە مێلاقه یێکی بڵند دەبێ
تافتی(باک)
گەنمی کوتراوی وورد
تافتە
جوورە جنراوێکی ئاوریشمی جووانە. دیوا، ئاوریشم
تافە(ئەردە)
دەنگی ئاو و بایە، هاشەی با و ئاو، گڤەی با. هاژەو دەنگی ئاو
تافەتاف
ڕۆیشتنی ئاوێکی زۆرە، کە بە خوڕ بڕژێتە خووارەوە. هەڕەت، کات
تافەتافیەتی
هەڕەتیەتی
تاق
کەس، زیندەوار، داڵەواز. تەنیا، تەنها، تەنێ، تاک، کەت، تەک. _ی لێ نەهێشتن: کەسی لێ نەهێشتن. چین، جار، دەستە، کەڕەت. دوو_: دووجار، دووچین، دوو دەستە. خەرپشتە، کەوانە، کەڤانە، گومبەز._ی سەر دەرگاو پردو بانی ژووران، کە بە خەرپشت دروستکراوەو کەونەیییە، کە لەسەر ڕێگایان بۆ پێشوازی گەوران دروستکرابێ. (موک) کۆشک، سەرا، سەراپەردە. تاک، بێتا، بێ هاوتا. تاقە، تاقچە، رێی نێوەڕۆژێک. (کە) دان، نۆبەت، نۆرەو کاتی ماڵات دۆشین، ئێستە مەڕەکەمان دوو تاقە: واتا دوودانە. (دەرک) کراوە، گوشاد. بەشێکە لە 24 بەشی ئاو، هەموو ئاوێک دەکرێتە 24 بەش، بە هەر بەشێک لەوان دەڵێن تاق لە 24 تاقەی ئەم کارێزە 8 تاقم هەیە، لەلای هەندێکانیش نیوە ڕۆژێکە. لێرەوە تا سابڵاغ ڕۆژو تاقێکە بە خۆشبەز. ڕۆژێکە لە نۆرە ڕۆژی ئاو
تاق و تەنیا
تاک و تەنها، تاک و تەراک. قەراخ
تاق و جووت
تاق و لۆق
یەکیەکە، تاقتاقە، کەت و پیت، تاک و تووک. چەند چتێکن لەپاڵ یەکتریدا بەڵان ناڕێک بنووێنن: مژۆڵی تاقولۆق وەستاوە، یا ڕایەڵی کرەکه_کەوتووە
تاقاننەوە
تاقانە
تاکانە، یەکتا، تا، چوکڵە. منداڵێکە هیچ براو خوشکی نەبێ. نێوی نێرینانە. توندو تیژی
تاقاو(ڕۆژ)
بەشاو، بەشە ئاو، بەشە ئاوی کەسێکییە
تاقتاقکەرە
باڵندەیێکە بەشەو ناو ناوە دەڵێ (تاق)و شەو بێدارە، هەندێک دەڵێن وەکوو کۆتر وایە. جوورە کوندێکە