تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەروەستا
سەروکی وەستایان.
سەرەتا
پێشەکی٬ پێشگۆتن٬ پێشگۆتنگ٬ دەست پێکی٬ بەر٬ پێش خەبەر٬ بەربێژ٬ پێشەنگ٬ بەرژەنگ٬ پێشڕۆ٬ دیباچه٬ پێشڕەو٬ بەرایی. سەرنامه٬ -ی بەفرو بارانە.
شکەفتا
گوندێکه لەناو (ڕەما) ندایه.
شکەفتا دەڤی من (باک.)
مەڵاشووی من.
شەوتا
تایەکە شەوانه مرۆی دەگرێ.
قەتا
(باک.): پاک٬ خاوێن٬ -کرن: پاک کردنەوەی دەخل و دانە بە بێژنگ و ئیتر. (باک.): دارێکە کە بۆ ووشک کردنەوە هەڵگیرێ
لەرزوتا
چۆقان٬ چۆقین٬ لەسەرمان یان لەبەر نەخۆشی٬(ڕۆژ.):بڤەبڤ
مامۆستا
زانا٬ زانەر٬ سەیدا٬ مامهۆسته٬ مامۆسا
ناشتا
(بابا.کە.):خووین٬ بەڕۆژوو٬ ڕۆژوودار. – شکێن: ڕۆژووشکێن٬ یەکەم جەمی خواردنی سەر لەبەیانی. –یی (بابا.):خوورێنی ٬ ئاناشتایی٬ ناچاری
ناشتا
(هەورا.): ناشارەزا. –یی : ناشارەزایی٬ ناشێتی
نییوەتا
نییوە فەردەیەک
هاوتا
هە متا٬ هاوشان٬ هەڤسەر٬ هەڤپەر٬ هاوتەڤا٬ هەمپا٬ هەڤڕوو٬ هەڤنیر. بێ-: بێ هەمپا٬ بێ هەڤبەر٬ بێ نموونه٬ بێ هەمپەر٬ یەکتا. بێ –یی: بێ هەمپایی٬ بێ هەڤبەری٬ یەکتا. –یی: هاوشانی٬ هەڤبەری٬ هەڤری٬ هەڤریتی
هاوواتا
دوو یا چەند وشەیەکی جیاواز کە واتایان وەکو یەک بێ
هۆوەتا
ئانە٬ وتنەنە٬ ڤا٬ ڤایە: واهە: وە.
هیستۆک (جز .٬ بۆتا.)
هیچتا
هێشتا
(باک.) هێژ٬ هێ٬ هێشتان٬ هێمان٬ تائێستا٬ هنیا٬ (هەورا.) هوما٬ هەڵای٬ هەمای.
هەتا
هەیا٬ هەتاکوو٬ هەیانی٬ تاکی٬ دا
هەرتا
تا٬ هەتا٬ هەرچەند.
هەشتا
80 ٬ هەشت جاردە.