تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆتاوین
(هەورا.): کورت بین
کۆتاوینی
(هەورا.): کورت بینی
کۆتاک
(ئەردە.): مۆڵگای ئاژاڵ٬ پەچە
کۆتاکردن
بەسکردن٬ کۆتایی پێدان
کۆتایی
بڕانەوە٬ قەدیان٬ هەرەدووایی٬ کۆتاهی٬ دووایی هەموو چتێک٬ دووایی ساڵ٬ کۆتایی خەلە و خەرمان.کۆتایی تەمەن.-کردن:هێفشاندن.درێغی کردن لە کارێکیدا
کۆتایی هاتن
بڕانەوە٬ دووایی هاتن٬ بڕان٬ لەبنهاتن
کۆتایی هێنان
دووایی پێهێنان٬ قەداندن
کۆتایی پێهێنان
دوایی پێهێنان
کۆرتال
(باک.): کەند٬ قۆرت٬ قووڵکە٬ خڕ٬ شووێنێکە سێڵاو دڕیبێتی
کۆلیتان
(هەورا.): کونێکە لە نێو دیواریدا وەکوو تاقەسێو و هەنار و هەرمێی تێدا هەڵدەگرن و دەرگایەکەش دەگرن. (هەورا.): کونێکیشە لە دیواری بۆ پەنجەرە تێگرتنێ
کێتات (باد.)
ئەو دارەیە بە نێو ڕایەڵی تەونی دادێنن و دەبەن.
کێوستان
کۆسار٬ کێوپارە٬ کووێستان٬ ـــ ی: کووێستانی.
کەتان
کرێکی تەنکە لە دەزوو دەچێنرێتو سپییە و ناسک و بە نرخە ئافرەتان دەیکەنە کراس و سەرپۆش٬ بۆ مەندیلیش بە کاردەبرێت. گیایەکە گوڵدارە وەکوو هەرزنییە گوڵەکەی مانگەشەوی چاردە لێیدەدا هەڵدەوەرێ تۆوەکەی بە کوتراوی و کوڵاوی لە هەر جێگایەکی ئاوساوی لەشی دابنێن دەینیشێنێتەوە لە لاسکەکەی وەکوو گوش هێندێ چتی تەنراوی لێدروست دەکەن٬ بە گیایەکەش هەر دەڵێن کەتان ڕۆنی دەگیرێ بۆ خواردن و سابوون و زۆر چتیتر. ڕووپۆش
کەتان و کەوان
(ئەردە.): پەردە و کوڵلە
کەتانی
جوورە بادامێکی تێکوڵ تەنکە
کەرتاندن
کەرەتاڵەبۆر
مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەش بۆربێ
کەرەتاڵەسۆر
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی سوورە
کەرەتاڵەشین
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی شین بێ
کەرەتاڵەڕەش
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی ڕەشبێ