تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تازەبرین
مەبەس لە کەسێکییە، کە تازە مردوویەکی لێ مردبێ
تازەبەتازە
خوواردەمەنییەکە لەگەڵ پێشگەیشتنی بخورێ. میوه_ خۆشە
تازەزاوا
زاوا لە مانگی هەنگویندا
تازەقەڵا(ڕۆژ)
ناشی، نابەڵەد، کەسێکە تازە دەستی بەکارێکی کردبێ و هێشتا تێیدا ڕام و لێهاتوو نەبووبێ. چتی تازە داهاتوو
تازەکردنەوە
نووێکردنەوەی چتی کۆن
تازەکۆکە
تازەگی
بەتازەیی، چتی تازەی نووێ، تازەیی
تازەیی
نووێی، نڤاری
تاس
(یەز) کێشێکە بریتییە لە ئامانێکی وەکوو ڕبە، ڕۆن و دۆشاو و دانەوێڵەو چتی تری پێ دەپێون بۆ کڕین و فرۆشتن، کە پێنج یەکی تەنەکەیەکییە. کاسە، ئاوەخۆرە، ترار. قاپ، ئامان. تاسی ئاو خوواردنەوەی. کاس، سەرەسووڕە، واق ووڕی. (هەو)_ی سەری ژنان: جوورە خشڵێکی سەری ژنانە، لەسەر فێسی تاسی دروست دەکەن لە زێڕ یا لە زێوی ڕیشووشی پێوەیە. نێڤسەرک. (ئەردە) پیران، فەرقان. پشووسوواری، تەنگەنەفەسی. گەرووخڕە. بێ موو، سەری بێ موو، سەر تاووسی. مۆرەی نەردێنی
تاس بردنەوە
واقمانێکە بەسەر مرۆڤاندا دێت لە کاتی بیستن یا دیتنی چتێکی سەیردا
تاس بەسەرداهاتن
تاس و تەبەق
خشڵ و چەک و زیوەری ژنان
تاس و لووس
لووس و پووس. خۆ_دان: خۆتاسدان، دەست بەخۆدا هێنان._کردن: لووس و پووسکردن
تاسا
کاس بوو، واق ووڕما
تاسان(هەورا.، ڕۆژ.، موک)
تاساندن
کاسکردن، واق ووڕکردن، تەواساندن، بێ هەست و مات کردن، دەست لە تینتینۆکەنان و هەناسەبڕین بە چەشنێکی وا کە بخنکێ یا نیوەخنکاو بێ. خنکاندن
تاسانراو
کاس، واق ووڕماو، خنکاو
تاسانن
بڕوانە: تاساندن
تاسایی
کاسی، بێ هۆشی