تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەتار
کوتکی گەوره٬ بەردی گەورەی گلارە بوو لە کێو
هەتان
(ڕەوا.هەو.): پەرژینێکە بە تانۆکی چنرابێ
هەتاهەتایێ
(باک.): مایەنده٬ جاویدان٬ هەتاهەتا٬ هەتاسەر٬ ببڕببڕ٬ ببڕای ببڕای٬ بێ پێش و دووایی٬ بێ بەر و دوایی٬ هەروهەر
هەتاو
خۆر٬ ڕۆژ٬ تاو٬ هتاڤ٬ نێوی ئافرەتانه٬ تیشکی ڕۆژێیە. – دەرچوون: خۆردەرچوون٬ خۆرهەڵاتن
هەتاوبردن
خۆرانگازبوون٬ تاوبردن
هەتاوبردوو
تاوبردوو٬ خۆرانگاز
هەتاوسەنج
(موک.): ڕۆژنووس
هەتاوگاز
تاوگاز٬ تاوبردوو. –بوون: تاوبردن٬ تاوگازبوون
هەتاڤ (باد.)
هەتاو٬ ڕۆژ.
هەتاکو
تاکو٬ تا٬ دا
هەتاکوێ
تاکوێ٬ هەتا چ شوێنێک٬ بۆ پرسیار کردنە لە شوێن و کات
هەتاکەی
تاکەی٬ هەتا چ کاتێک٬ هەتا کەنگی٬ بۆ پرسیار کردنە لە ماوە
هەتتان
(گەر.): کردەوەیەکە لە سەرەتای بزن بڕینەوە تا دەکرێتە ڕەشماڵ-ی پێ دەڵێن
هەرستاندن(باک.)
ڕوخاندن٬ شکاندن٬ لێدان٬ ماندوو مردن٬ هەرشاندن.
هەرفتاندن(باک.)
دەرمان کردنە هەویر بۆ خەلەتاندن و دڵنەرم کردن و فڕوفێڵ٬ (باک.) هەرڤاندن.
هەرمەنستان
هەستارە(کە.)
هەستان
هەڵستان٬ ڕاپەڕان٬ (فە.) ووسان٬ ورێزان٬ (کە.) خزان٬ ڕابوون٬ هۆرێزان٬ هۆرزان٬ هلبوون٬ (کە.) هەسان (بەرد) . (هەوار.) هۆرستەی. هەستە: هەڵستە٬ ڕابە٬ هوولوو٬ هوورزە٬ لەبەر_ : چراخ لێ بوون. (هەوار.) وورستە: ج وەرم هوو مەئێزە. هەڵستان٬ ڕاپەڕان٬ خزان٬ هەڵسان٬ ڕابوون٬ ورێزان.
هەستان(کە.)
هەسان٬ بەرد.