تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شڵتاو
(ڕەوا. ، سوور.) شڵێوه، بارانه و بەفرێکه پێکەوە ببارێن، جلیتاو، بەفرێکیشه لەکاتی تووانەوەدا.
شۆرتان (باک.)
جووره پەنیرێکه.
شیتان (ئەرده.)
شیتان (ئەرده.)
شیتاڵ
بڕوانه: ڕندۆڵ.
شیتاڵشیتاڵ
ڕیندۆڵ ڕیندۆڵ، پارچەپارچه.
شیرەسولتانی
شیله سوڵتانی، جووره ترێیەکی ڕەشه گلووی خڕ و گەورەیه و دەنکیشی هەیه.
شیشکورتان
شیشەیەکه کورتانی پێداخننەوه.
شێتاری
سوورێکی تۆخه بۆ ووڵاخی بەرزه بەکاردەبرێ.
شێتانه
کردار و ئاکارێکه وەهی شێتان بچێ.
شێر و خەتانێ
جووره گەمەیەکی قوماری منداڵانەیه.
شەتاو
قوڕاو، لێڵاو، دۆڵ. زێ، چۆمی زۆر گەورە. ئاوی سارد بەژێر زگ و گەڵ و گونی ووڵاخی بەرزەدا کردن لەکاتی گەرمایەدا. کە. داسێکی چکۆڵەیە کەوەری پێ دەدروێتەوە بەڵام دمی لە دەرەوەیە بە واژی داسی.
شەرقتاندن
لێکردنەوەی چتیک لە شووێنی خۆی.
شەقتاندن (باک.)
هەڵوەشاندن، کردنه دووپارچه.
شەلبتاندن (باک.)
تووشی تەداخۆمه هاتن، چاڤێ شەلبەتی ژ چاقێ کۆر چێتره.
شەلتاخ
گێچەڵ، تەشقەڵە، دەبیە. چاچووله.
شەلتاق (باک.)
شەلتان
شەمتاندن (باک.)
هەڵخلیسکاندن، لە ڕێ دەرچوواندن.