تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەربەتاڵ
سەرئاوەڵە٬ بێ سەردار٬ بێ خاوەند٬ بۆ ئافرەتی بێکەس و بێمێرد بەکاردەبرێ.
سەربەتاڵی
بێ سەرداری٬ بێ کەسێتی.
سەرتاتکێ
سەرەو خووارکردنەوەی سەرە٬ مەبەس لە تەماشا کردنی چتێک یا کسێکییە
سەرتاتکێ
سەرخووارکردنەوە٬ تەماشا کردنی یەکێک
سەرتاتکە
(کۆ.) : سەراسووێ٬ گووێبان
سەرتاج
(باک.): تاج٬ تانج
سەرتاس
(فە.): سەرتاووس٬ تاس. سینی گچکه٬ کە لە سەرتاسی دادەنرێ
سەرتاسمە
(کە.): سنووری پارچە زەوویێکی چکۆڵەیە.
سەرتاسەر
سەرتاپا٬ لەم سەرەوە تا ئەو سەر٬ سەرانسەر. – ی: سەرتاپایی٬ سەرانسەری
سەرتاش
گووێزان و چەقۆی تیژ٬ کە سەر بتراشێ. تاشەر٬ سەرتاشەر٬ کەسێکە سەروڕیشی مرۆی بتراشێ٬ (باک.): پۆتقوت. –ی: سەرتراشی
سەرتاشین
سەرتراشین٬ پۆت قوتکردن
سەرتاق
دارێکە بە سەر تاقەی دا ڕایەڵ دەکرێ تا دیواری لەسەر دروستکرێ. بەنێکە لە دەمی جەواڵ دەبەسترێ بۆ دروونی. (کە.) باڵە خانەیێکە لەسەر دەرگا دروست بکرێ
سەرتاووس
(لەک.)هەیهۆپ. –ی : (لەک.): هەیهۆپی
سەرتاپا
سەرتاسەر٬ سەراپا٬ سەرانسەر٬ لەنووکەوە تا دووایی٬ سەراسەر٬ باڵا٬ (ئەردە.): ئەنام
سەرتاڵ
سەری هەودای دەزوو و بەن
سەرتاڵەی بن شیرین
(بڵ.): پنچکە گیایەکە نێرتکەکەی بەژنێک بڵند دەبێ٬ سەرەکەی گوڵێکی تۆپی سپی خڕە٬ پەڕی گوڵەکانی دڕوویان پێوەیه٬ گیا و نێرتکەکەی تاڵە بەڵان بنی گوڵەکەی زۆر شیرینه٬ کە پیر بوو ووشک دەبێ و دەبێتە دڕوو
سەردەستان
کاتی زانی ئافرەتە.کەمامان لەسەردەستی خۆی دادەنێ. ساردەسنگان
سەردەستان(ئەردە)
هەڵامسان وڕەق بوونی زگە لەسەرمان. دەردێکە
سەروەستان(کە)
سەرژێستاندن
پێ لێ هەڵبڕین،پێدرێژی کردن