تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانوشتاندن
نوشتاندنەوە٬ دووقەدکردن و دەق کردنی هەندێ چت
دانوشتانن
دانوشتاو
نوشتاو٬ چتی نوشتێنراوەی دەق کراو
داپەستانەوە
داپەستاوون
پەستاوتن،داپەستین، داگرتن، پەستن، ئاخنینەوە، داپەستان
داڕووتان
ڕووت بوونی درەخەت لە گەڵا و لق و پۆپ،ڕووتانەوەی سەروپێ و چتی تر لە موو.
داڕووتاندن
ڕووتاندنەوەی لکی درەخت لە گەڵایان.ڕووتکردنەوەی یەکێک._ی پەلەوەر:ئاوەڕووتکردنی باڵندانە لە تووک و پەڕ.سەر و پێ و بەر ئیتر لە موو خاوێّنکردنەوەیانە.
داڕووتانن
داکوتان
داقوتان٬ چەقاندن٬ کوتانی سینگ و ئیتر لەسەر زەوی و سەربان و تەختە و دیوار و ئیتر٬ بردنە خووارەوەی سینگ و بزمار و ئیتر بە شووێنێکیدا بە نهێم. لێدان٬ کوتان٬ تێکوتان٬ تەکدانی چتی تۆزاوی.دامەزران٬ کەوڵ و پوست بە جێگایەکی دادان. کوتانی گوڵی گەنم و ئیتر لە جیاتی گێرە
داکوتاندن
(باک.):دامەزراندن
داکووتانن
داکوتان(بۆ سینگ و بزمارو ئیتر). خوسپ کردن٬ لە پاشملە بە خراپە باسی کەسێکی کردن
دبستان
قوتابخانە.-ی:قوتابی،شاگرد
دروستایی
ئامادەیی، گەڵاڵەکردن، بۆچوونە هەوارگەکانی کوردستان-کراوە
دنگڵافستان
(باک.): جۆلانە
دوتایی
بڕوانە:دووتایی
دوروستایی
دروستایی،ئامادەیی،سازبوون
دوستاخ
بەندی،دیل،گیراو،گیرپاک،دوساخ.-چی:بەندیوان، بەنی وان،زینانەوان، زیندانەوان،دوساخووان
دوستاخ خانە
بەندیخانە،گرتووخانە،دوساخ خانە
دوودەست بەتاڵ
مەبەس لە کەسێکییە بە کڕین و فرۆشتنی چتی پڕ و پووچ دەستمایەیەکی باش پێکەوە بنێ و دەست بکات بە کڕین و فرۆشتنی چتی گەورەتر