تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاڵەسۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕوویدا بێ و لەشی سوورێک بێ کە پەڵەی سپی تێدا بێ
تاڵەشین بۆر(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی بۆر بێ
تاڵەشین سپی(هەر)
تاڵەشین سۆر(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سووربێ
تاڵەشین ڕەش(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی ڕەشبێ
تاڵەوەکەرەی خۆشەوەکەرە
مەبەس لە کەسێکییە، کە دەمێکی کەیفخۆش و دەمێکیش دڵتەنگت بکات
تاڵەڕەش(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی بێ و بەڵان لەشی ڕەشبێ
تاڵەڕەشبەڵەک(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕوو دابێ و لەشی ڕەشێک بێ کە پەڵەپەڵەی سپی تێدابێ
تاڵەکە(باک)
تاڵیشک، تاڵە، تاڵک. کەردڕە (گیایەکە). مر ۆر، تاڵە. چتێکە دەنکی درێژکارو بۆرەڵووک وەکوو گوومشک لە ناو گەنمدا پەیدا دەبێ نانەکەی تاڵ و ڕەش و بێ پێز دەکا لەگەڵ گەنمی سەووز دەبێ، تاڵە
تایاخ(ڕۆژ)
تایبەتی
تایلە
دارێکی دێمییە گەڵای وەک هەڵووژە وایە بەرێکی شیرینی پایزەی زەردی خڕی هەیە وەک نۆک دەخورێ، تاووک لەسەر گۆڕستانی دەچەقێنن
تاییفی
جوورە ترێیەکی سپییە گلووی زۆر درێژە، دەنکی هەیە
تایینچە(شا)
ڕەشکەی کایەکی دووتایە جووایەز جووایەزن بەیەکەوە دروواوون. تایەکی گچکە، کە بە دووان دەبێتە بارێک
تاییژ(باد)
تەشکەبەڕە، پارچە بەڕەیێکی تەسکە
تاییە(باک)
تایە
شاراو، گیشە. تا، چەند مەلۆیەکی لەسەریەک دانرابن بۆ ئەوەی بکرێن بە خەرمان. بەو باوەشە دەغڵانەش دەڵێن، کە دووایە خڕ دەکرێنەوە بۆ سەر خەرمان. گزرە گیایەکە کەڵەکە کرابێ بۆ زستانی ئاژاڵان. _ی ئۆتومبێل و عەرەبانەو ئیتر. (موک) تەگەرە. چەرخ، لاستیکی پێچکی ئۆتۆمبێلان و هەندێ چتی ترە
تایەبەتی
تایەفی
ترێی تاییفی، جوورە ترێیەکی سووری درێژکۆلەیە