تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاڵشاری
تاڵوو
(دەر) تاڵە، تاڵک، تێڵی. (هەو) تاڵیشک. گیایەکە گەڵای کەمێک پان و گوڵی سوورە بەژنێک بڵند دەبێ و گەڵایەکانی زۆر زۆر تاڵ و تووکنن پنکێکی تووێ تووێی هەیە
تاڵووتمە(ڕۆژ)
پارچەو کری سپی، کە لە لۆکە دروستکرابێ
تاڵووکە
پەلە، هەشتاو، جەخت، هەڵە، گووژمە، وەتاو، هەڕەمە، تاو، گوژم، تەووژم، پەلەپەل، لەز، دەست و برد._کردن: دەست و بردو پەلەپەل کردن. به_: بەگوڕ، بەپەلە، لەزۆ، بەتاو، خێرا، لەزگین، پێتمار. به_بوون: هنجرین
تاڵک
جوورە هەرمێیەکە لە مانگی قەوسێدا پێدەگات، کە دوواترین مانگی پاییزێیە
تاڵکە
(باک) تەحلک. تالک، کاڵەک و گڕکەی نەگەیشتوو
تاڵگە(ئەردە)
تاڵیش
تاڵیشاری
هەزوا. دەرمانێکی زەردباوی زۆر تاڵە
تاڵیشک
تاڵوو، تاڵک، تاڵە، (دەر) تێڵی، تاڵگە، تاڵشک. گیایەکی تاڵی گەڵا پانی درێژکۆڵەی بەهارییە. گوڵی زەردو دڕواوییە بۆ دەنگ خۆشی دەدرێ بە کەوان. گیایەکی کێوییە گۆیا، کە بیدەن بە کەو گونی پێ زل دەبێ بەڵان، کە مرۆ بیخووات پێی دەمرێ چونکوو ژەهرە
تاڵە
(موک) هەرزەڵە، کەردڕە. دەیمییلە. جوورە دەغڵێکە وەکوو هەرزنی وایە. جوورە ڕەنگکێکی گووێدرێژان و ئێسترانە، کە دێز بن. ڕەش، ڕەنگڕەش. تاڵک، تاڵوو، تاڵە، کەردڕە، گیایەکە جوورە قووتێکی لێ پەیدا دەبێ وە هەرزنی دەچی. (بار) هەرزن. (هەورا) داو، هەودا._بەنێ،_ دەزووێک. بەخت، شانس. زراوی نێوزگی گیان لەبەران. تەڵە، داو. (مرۆر) تاڵەکە. (هەر) مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی بێ و لەشی سپی بێ یا نا، یا لەشی سپی و دەم و چاوی بۆر بێ
تاڵەبانی
خێڵێکی کوردە لە نزیک کەرکووک نیشتەجێن
تاڵەبۆر(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕوویبێ و لەشی بۆر بێ
تاڵەبۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی دابێ و بۆر بێ و پەڵەی سپی لە لەشی دابێ
تاڵەتاڵ(ئەردە)
بەدبەخت، چارڕەش
تاڵەسۆر(هەر)