تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاووڵ(ئەردە.، پژ)
تاووڵە
تەختەنەرد._ی قومارێ._کردن: یاری نەرد کردن. مێز
تاوکێش
تەنراوێکە، کەناوبەناو تاوی لێ دەرهاتبێ (تاوکێش بوون). دەرهاتنی تاوی چتی تەنراو ناوبەناو._کردن: دەرهێنانی تاوی چتی تەنراو ناوبەناو
تاوگاز
هەتاوبردوو._بوون: هەتاوبردن. بۆ_ی گیای پرپرە بخورێ و خۆی پێ بشۆری زۆر باشە. دۆی داندۆکێش لە لەشی بدرێ زۆر باشە
تاوڵە(ڕۆژ)
تەویلەی ووڵاخی بەرزەیە. نەرد، نەردێن. گیای گژنێژ
تاوڵەمە
ئاگر گەشکەرەوە، ئاگر گەشەوکەر. ئاگربادەر
تاوڵەکێفیلە
تاوی(باک.، بار)
تادار، نۆبەتێ دار. گیایەکە. جوورە دارێکە، تاووک
تاویار
تاوێر لە برێشکەو چتی تر، ئەوەندە، کە بە جارێکی لەناو تاوەیەکیدا ببرژێ یا سوور کرێتەوە
تاویان
تاویاندنەوە(زەن)
تاویانەوە(رەن)
تاویلکە
تاوەی گچکە
تاویەتی
تایبەتی، تابیەتی
تاوێر
(موک)_ برێشکە: ئەوەندەیە، کە بە جارێکی لەسەر ساجی ببرژێ یا سوور بکرێتەوە لە دەغڵ و قاوەو ئیتر یا بەشە کەشکێک، کە لە سووێنەدا بسووڕێتەوە. ڕووشە، کارەسات، هەنگامە. تەلەبەرد. گاشە بەرد، تامۆر. (ڕۆژ) تامووێر. گاشە بەردێکە بەزەویدا پان بووبێتەوە._کردنەوە: خلۆر کردنەوە. بەردی تیشانە، کە تەڵاش تەڵاش لێک جووێ دەکرێتەوە، شینکارە. ئەو تەختە بەردهسوورانەیە، کە کانگای هەیە. تاته_: زنجیرە تاوێر. (کە)_ی گۆڕان: کێل. (ئەردە) هەتار، هەتاری گەورە. گاشە بەردێکە، کە لە چیایان خلۆر بێتەوە