تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاقەجانە
سەختترین جێگایە لە چیایاندا، نێچیر ناتووانێ خۆی لێ دەرباز کات، کە تەقەی لێ بکرێ، دەکوژرێ
تاقەز
تاقیکەرەوە
تاقەو لۆقە
تال(باک)
تاڵ، تەهل. ڕاوێژ، خەتی جووڵان، تەگبیر کردەوە، پڕۆژەی کار. پشت، پەنا. وەرە خوە بدەبەر تالا من: وەرە خۆت بدە پەنای من(خۆت بشارەوە یا بپارێزە)
تالاد(باک)
مەتەڕێز، دیواری شەڕێ
تالار
هەیوانی نهۆمە بەرزەکانی خانووان. (هەورا) تەلار، (باک) کۆشک، باڵەخانە، بانهەڵبان، تەلار
تالهە(باک)
تالهەوریشم
رشتە، هەودای ئاوریشم
تالوول(باک)
گۆچانی چکۆڵە
تالوولە(باک)
گەمەیێکە بە گۆچانی چکۆڵە دەکرێ
تالی(باک)
گیایەکە
تالیتۆز
تاری تۆسک، تاڵی تۆسک. تالینتۆز. گیایەکی کێوییە
تالیتۆسک
تاڵیتۆز
تالیش(باک)
تالینتۆز
تاڵیتۆز، تاری تۆسک، تالیتۆسک، تانتۆز. گیایەکە وە تاڵیشک دەچێ. گیایەکی بڵندی گوڵ گەورەو زەردە، کە ووشک بوو گوڵەکەی تۆوی وەکوو هی ڕێواسی سێ قولینچک دێنێ
تام
چەژە، چێژ، چێژە، چەشە، چەشکە، ئەنگۆر، مزە، مەزە، میڵاک. باری خۆشی یا ناخۆشییە لەکاتی خوواردن یا خوواردنەوەی چتاندا پەیدا دەبێ لە زاردا. به_: خۆش، تامدار، مەزەدار، ڕازراڤ، ڕانەرم. به_ی: تامداری، ڕانەرمی، مەزەداری. بێ_: ناخۆش، بێ مەزە، بێ ڕانەرم. چەوری. ڕۆنی چێشتی، (ڕۆژ) تاماش. ئەو چێشتەیە تامی تێنەکراوە. بەتام: خۆش، چەوور. بێ تام: ناخۆش، بێ چەوری
تام و بۆن
تام و بێن
تامازرۆ(ئەردە)
تامەرزۆ