تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دابەستە
(مۆک.): ڕهشە وولاخ یا ئاژاڵێکە بۆ قاوورمە لە ننێو ماڵاندا بەتایبەتی بە خێو بکرێت و قەڵەو بکرێت،دابەستوو، (هەو.) دابەستی. (شا.) لە نێو جۆگەی لێژ دا چەند پلەیەکە لە لکە دارانی بە پەلکەوە لەگەڵ بەردی و گڵی درووست دەکرێ تا دای نەدڕێ
داربەست
(باک.،کۆ.): تابووت، چەند دارێکە لێک دەدرێن لە شووێنی بەرزدا وەستا کاری لەسەردەکا.قایمە مێوان.-ی(باک.):تابووت،(باک.)دارووبەست
داروبەست(باک.)
دارەبەست
(کۆ.): تابووت
دارەبەسقەنە
داریاسقەندە، جوورە دارێکە دارجگەرە و داردەستی لێ دروستدەکرێ
داوبەست
(ئەردە.): دادوبەست
دڵبەست
دڵبەر، دڵڕفێن، نێوی ئافرەتانە
دڵبەستە
کەسێکە ئارەزووی چتێک بکات و دڵی پێیەوە بێ
دڵبەستەگی
بەندیواری
دڵبەسیان
(ئەردە): دڵپڕی
دۆبەسەرە
(هەو.): سەربەدۆنە، چەند پنچکە گیایەکە پێکەوە دەڕوێن
دەئێڤەبەسنە
(ئاو.): دێوو شەیتان پەرست٬ ئەو کەسەیە کە ڕێ و ڕەووشتی زەڕدەشتی نەگرتبێ
دەربەست
کەسێکە بە تەنگ چتێکەوە بێت. گشتی ٬ هەمووی٬ سەرجەم٬ دەربەسە. (باک.):دەربەند٬ مشهەت٬ تەنگاو٬ بەتەنگەوە٬ بەباک٬ پەک٬ دەروەند. –بوون: بەتەنگەوەبوون٬ ژخووەڕاکرن بار. –نیە: بێ باکه٬ باکی نیه٬ پەکی نیە
دەربەست
خانووێکە بە تەواوەتی بە کرێ بدرێ٬ دەربایست٬ دەربەست٬ بەتەنگەوە. –یی: دەربایستی
دەربەسە
(ئەردە.): دەربەست
دەزوولەبەستن
دەست هەڵبەست
بەدەت هەڵبەستراو،درۆیەکە بەتایبەتی ڕێکخرابێ.
دەقبەستن
دەق گرتنی چتی قەدکراو
دەماخ هەڵبەستن
دەمهەڵبەست
ووتەیەکەلە خۆڕا هەڵبەسترابێ