تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدبەسەن
بەربەست
بەرهەڵست، قەدەخە، بەرهەڵستێکە لە پێش ئاو یا لەسەر رێگا دادەنرێ بۆ نەڕۆیین و هاتوچۆ نەکردن._کردن: بەرهەڵست دانان، پێشگرتن
بەربەسکردن
بەربەستکردن، هەڵکێشانی ڕیسی ڕەنگ کراوە لە زاخاوی گەرمدا تا ڕەنگەکەی نەچێتەوە
بەربەسێڵ
سیرماست، قەلیسێڵ، گۆشتاوی بەماست، چێشتێکە بەرخێکی لە نێو سێڵیدا سوور دەکەنەوە دووایە ماستی تێدەکەن و کەمێک دەکوڵێ و هێندێک ڕۆنی کەرەشی بەسەر دادەکەن
بەفربەسەر
کورشە، (هەورا) وەروەسەر، بەفرێکە کەم یا زۆر کەوتبێتە سەر یەکتری و لەبەر ساردی و سڕی هەوا وای بەستبێ و ڕەق هەڵاتبێ، کە مرۆ بەسەریدا بڕوات تێی نەکەوێ و زۆر جاری واشە هەیە، کە هەر شووێنی پێشی دیار نابێ، ڕچە
بەفربەسەر
کورشە، (هەورا) وەروەسەر، بەفرێکە کەم یا زۆر کەوتبێتە سەریەکتری و لەبەر ساردی و سڕی هەوا وای بەستبێ و ڕەق هەڵاتبێ، کە مرۆ بەسەریدا بڕوات تێی نەکەوێ و زۆر جاری واش هەیە، کە هەرشووێنی پێشی دیار نابێ، ڕچە
بەفرەبەسەر
کورشە، (هەورا) وەروەسەر، بەفرێکە کەم یا زۆر کەوتبێتە سەر یەکتری و لەبەر ساردو سڕی هەوا وای بەستبێ و ڕەقهەڵاتبێ، کە مرۆ بەسەریدا بڕوات تێی نەکەوێ و زۆر جاری واش هەیە، کە هەرشووێنی پێشی دیار نابێ، ڕچە
تەقەڵبەست(ئەردە)
حەوانچەبەستن:
قووانچەبەستن ، پەرت بەستن ، پەرت بوون ، کەوتن ، کەفتن.
خاکبەسەر
خەمناک،پەرێشان،بەدبەخت،لێقەوماو.-ی:خەمناکی،پەرێشانی،بەدبەختی،لێقەوماوی،چارە رەشێتی.
خووبەستن
(ئەردە:درۆ هەڵبەستن، فیشاڵکردن
خۆهەڵبەست
درۆ و ساختەیەکە یەکێک هەر لە خۆیەوە هەڵی بەستبێ
خۆڵبەسەر
(کرما.): لۆدە کای سەرسوواخدراو. خاک بەسەر، بەدبەخت
خۆڵبەسەرە
(کۆ.): گیایەکی بەهارییە هەمیشە تۆزی بە سەرەوەیەوە، ریحانە کێویلەیە بۆنی خۆشە ، بۆبای سوور زۆر باشە
خەوبەسەرجوون
دابەستن
ڕەشە ووڵاخ و ئاژاڵ ، بە تایبەتی بەخێو کردنیانە بۆ قاوورمە، ڕاداشتن،نووێژ-: واتە دەست بە نووێژ کردن، -ی تۆپ: واتە ئامادە کردنی تۆپە بۆ ئاویژتنێ، بهستنی چتێک بە چتێکی ترەوە: پاشکۆیەکەی دابەست، بەستنەوە،-یبار:بەستن
دابەستوو
ڕەشە ووڵاخ یا ئاژاڵێکە بە تایبەتی بۆ قاوورمە بە خێو بکرێ،(ڕۆژ):دانی، دابەستە، کوشتی،(هەو.): دابەستی
دابەستی