تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سان بەستن
ڕێزبوونی قوتابی و پێشمەرگان ٬ چینی قوتابیان سانیان بەستووە٬ لەشکری پێشمەرگان بەسان ڕاوەستان
شووش بەستن
ماسوولکه بەستن لە دووای ئەوەی، که ئازاری لێدانی گەیشتبێتێ.
قازی بەسەر
پۆلیسی هات و چۆکردن
قسە بەسەر قسە داهێنانەوە
پشت بەسێڵ
جوورە کووللێرەیەکە ، کە لەسەر ساجی و لەسەر پۆڵووان دانرابێ و بە هێلکەو چەوری دروستکرابێ
پڵپ بەستن
مەیین، توندبوونی شلەمەنی
پێش بەست
بەرهەڵستێکە لەبەردەمی ئاوێدا دروست بکرێت، بەریان._ی: بەرهەڵستی لەبەردەم ئاودا
پەرت بەستن
ڕەنگ بەستن
بەربەستکردنی ڕەنگ بۆ نەچوونەوەی . سەرگرتنی کاریک ؛ ئەم کاره ڕەنگی بەست، واته جێگیربوو
ئەرەبەستە(هەورا)
باربەست
بارپێچ._کردن: بارپێچ کردن
باقەبەست
باڵبەست
کەسێکە هەردووک باڵی لە پشتەوە بەسترابێ
باڵبەست کردن
باڵبەستن
بناغەهەڵبەستن
هەڵبەستنی بناغە
بناوان هەڵبەستن
بەرهەڵست لەبەردەمی ئاودانان بۆ بەرزکردنەوەی ئاو تا بتوانرێ شووێنی بڵندتری پێ ئاو بدرێ
بێنەوبەستە
بێنەو ببەستە، کەین و بەین، هاتوچۆ، دەردەسەری
بەخۆوەبەستن
یەکێک بە خۆیەوە ببەستێ لە کارو فەرمانێکیدا، بەخۆوەبەستن
بەدبەسەن
بەربەست
بەرهەڵست، قەدەخە، بەرهەڵستێکە لە پێش ئاو یا لەسەر رێگا دادەنرێ بۆ نەڕۆیین و هاتوچۆ نەکردن._کردن: بەرهەڵست دانان، پێشگرتن
بەربەسکردن
بەربەستکردن، هەڵکێشانی ڕیسی ڕەنگ کراوە لە زاخاوی گەرمدا تا ڕەنگەکەی نەچێتەوە
بەربەسێڵ
سیرماست، قەلیسێڵ، گۆشتاوی بەماست، چێشتێکە بەرخێکی لە نێو سێڵیدا سوور دەکەنەوە دووایە ماستی تێدەکەن و کەمێک دەکوڵێ و هێندێک ڕۆنی کەرەشی بەسەر دادەکەن
بەفربەسەر
کورشە، (هەورا) وەروەسەر، بەفرێکە کەم یا زۆر کەوتبێتە سەر یەکتری و لەبەر ساردی و سڕی هەوا وای بەستبێ و ڕەق هەڵاتبێ، کە مرۆ بەسەریدا بڕوات تێی نەکەوێ و زۆر جاری واشە هەیە، کە هەر شووێنی پێشی دیار نابێ، ڕچە
بەفربەسەر
کورشە، (هەورا) وەروەسەر، بەفرێکە کەم یا زۆر کەوتبێتە سەریەکتری و لەبەر ساردی و سڕی هەوا وای بەستبێ و ڕەق هەڵاتبێ، کە مرۆ بەسەریدا بڕوات تێی نەکەوێ و زۆر جاری واش هەیە، کە هەرشووێنی پێشی دیار نابێ، ڕچە
بەفرەبەسەر
کورشە، (هەورا) وەروەسەر، بەفرێکە کەم یا زۆر کەوتبێتە سەر یەکتری و لەبەر ساردو سڕی هەوا وای بەستبێ و ڕەقهەڵاتبێ، کە مرۆ بەسەریدا بڕوات تێی نەکەوێ و زۆر جاری واش هەیە، کە هەرشووێنی پێشی دیار نابێ، ڕچە
تەقەڵبەست(ئەردە)
حەوانچەبەستن:
قووانچەبەستن ، پەرت بەستن ، پەرت بوون ، کەوتن ، کەفتن.