تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەس
تێرا، هەند._بوون: تێڕابئئن، تێ هەڵێنان. تەنها بەس چووار کەس بوون: تەنها چووار کەس بوون. پەنا، پەسیو، چارە، وەکوو مەحوی دەڵێ: بە خۆ کوژتن نەجاتی خۆت بدە مەحوی وەکوو فەرهاد لە زۆری قارەمانی عیشق ئەفەندم هەر ئەجەل بەستە .(باک) کۆتایی._کرن: کۆتاکردن، بڕاندنەوە. گرێ، بەستن
بەن و بەس
بەندو بەس
تەرکی بەس(ئەردە)
خووێن بەس
کەسێکە یا دەرمان یا مرازێکە کە خووێن ڕاگرێ. مەسڵەت کردن، داکووژاندنی دووژمنایەتی
کلک بەس
(ئەردە.): مەبەس لە کەسێکییە ٬ کە دەستە شکێن کرابێ٬ دەزوو یا بەنێکە لە قامک گرێ دەدرێ بۆ بیر خستنەوەی چتێک
کۆڵی بەس
(هەورا.): زڕکچ
ئەموست بەستە
بنج بەست
بناغە پتەو کردن، ڕووەکێکە، کە ڕووابێ و ڕەگی داکوتابێ
بێخ بەستن
بەسام
بەساڵداچوو
بەساڵداچوون
پیربوون، گەیشتنە سنووری پیری
بەسبێژ(باک)
بەست
1) چۆم، ڕووبار، خڕ، کەند. 2) خڕەجاڕ، خڕەڵان، (هەورا) دەستە، شیوی ئاو لێ بڕاو، نەواڵێکی بچووکە جارجارە ئاوی پێدا دەچێ. 3) (هەو) تەرم، بەستی. 4) بەرهەڵست. 5) شووێنێکی پیرۆزی وایە، کە ئەگەر گوناهکارێک خۆی بگەیەنێتێ ئیتر کەس ناتووانی دەستی بۆ درێژ بکات
بەستام
ناوی خاڵی ئەردەشێری بابەکانە
بەستاکاری
بەستر(باک)
پارچە قوماشێکی کوردییە
بەستران
پێچدران، پێچ خوواردن، گرێدران. بوونە سەهۆڵ، (باک) تلوونج. مەیین._ی دەرک و پەنجەره و ئیتر: داخران، پێوەدران. لە ترسان_: جڤنین._ی پیاوێک لە چوونە لای خێزانی لەبەر سام یا چتێکی پووچی تر
بەستراو
بادراو، پێچ خوواردوو، گەڕاوە بەسەهۆڵ. مەییو. پێوەدراو
بەستن
پێچان، پێچانەوە، جەرد، ڕادان، بێندن، نژاندن، گرێدان بۆ پێچ و مێزەرو هەموو چتێک. (سوور) بار._: باربێنین، بێنانەوە، بێناندنەوە، بۆ بارو لابارو گەلێ چتی تر._ی ئاو: بوونە سەهۆڵ، ڕچیان، قەرسین، قەرساندن. مەیین. دەرکه_: پێوەدان، داخستن. کەڵەکه_: گردو کۆ بوونەوە، خڕبوونەوە سەر یەکتری. پەکخستنی پیاو لە جووت بوونی لەگەڵ ژنی خۆی. بەستنی ڕێگا، بەستنی برین. کوتن، نووسین، دروستکردن
بەستنەوە
گرێدان، پەتکردن، بەستنی گیاندارێک بە بەن و چتی تر، پەت لە دەست یا پێ یا ملی ووڵخ و ماڵات و ئاژاڵان کردن، پێچانەوە
بەستووا
بەستراو، مەیوو، پلۆر. تەزیو، بەستەڵەک، چیاو، ڕچیاو، سڕ، بێ هەست، چیو، کووپەڵەی شین. بستوو، بستی. دێزەو گۆزەو کووپەی ڕ..کێش کراو. هەراسان، بەتەنگەوە
بەستوورک(باک)
مل و ئێخەی کراسییە
بەستووک(باک)
بەسکووڕک
بەستۆڕە
ناوی ڕووبارێکی بە نێو بانگە لە نێوانی هەولێرو شەقڵاوەدا. خڕێکە هەمیشە ئاوی پێدا بڕوات یا نا
بەستی(باک)
چاوتێر، فەریڤەت، بەقنیات. باڕە کەوێکە فێری ڕاوی بکەن. کەنار ئاوی زیخماڵ. کوولەکە. جەنازە تەرم، بەست، بازە