تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێخ نشین
_تانشین._نیشتگ
بێخ نیشتن
بێخ و بنج
بێخ پەڕ
چڵی پەڕی باڵندان
بێخ(هەورا.، کە.، لو)
بن، پەی، ڕیشەی دارو گیایانەو بە بن و ژێرەوەی هەموو چتێکی دەڵێن، دووایی. گوڵێکی جووانی کووێستانییە
بێخار
بێ دڕوو، بێ دڕک
بێخاوەن
بێ خوداوەند._ی: بێ خوداوەندی
بێخاڵ
نێوی مێینانە. بێ نیشانە، (باک) باپیڤان. هاوینە هەوارێکی بێ هاوتایە، پرژ، کەلبەز، تاوڕێژ(شلالە)ێکە سینگی چیایەکی بەرزی چەند کون تێکردووەو لە حەواوە بە لافاو، کە دێتە خووارێ ڕەنگی سپی و هەمووی وەکوو کەف وایه و زۆر ساردە کەوتۆتە لای ڕۆژاوااو باشووری ڕواندزێ وە لە کلکی کۆڕەکی دێتەدەرێ
بێخمە
گەروێکە زێی پێدا دەڕوان کەوتۆتە لای ڕۆژاوای باکووری با تاسێ شووێنەکەی زۆر خۆش و دڵگرو بێخەمە
بێخود
بێ هۆش، لەخۆچوو، ماندوو، مەلەنگ._ی: بێ هۆشی، لەخۆچوویی. پووچ، بێهوودە، فیڕۆ، خۆڕایی. بیابان، بیاوان
بێخودی
بێهۆشی، بیابانی، لەخۆچوون. بێ خاوەندی، بێ خێوی
بێخوز(ڕۆژ)
کیسەی بێ زامبینە
بێخووەدی
بێ خێوی، بێ خاوەنی
بێخێر
بێ کەلک، بێ سوود، بێ فەڕ، بێ سوو._ی: بێ کەڵکی، بێ سوودی، بێ فەڕی
بێخەم
بێ پەژارە، بێ پەرۆش، ئاسوودە. ڕاست، ڕێک._ی: بێ پەژهرەیی، بێ پەرۆشی، ئاسوودەیی
بێخەو
بێدار، ووریا._: بێداری
بێداخ
بێداد
خۆرت، زۆرذار، دوور لە دادگەری. زۆر، ستەم، جەور. زۆر، بێ ژمار، گەلێک._ی: زۆرداری، خورتی