تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێج(باک)
ڕەنگی گۆشتی
بێجامە
بەرگێکی تایبەتییە شەو له بەر دەکرێ
بێجان
کێوێکە لە باشووری ڕەواندزێوەیە چیای بێجان کەوتۆتە نێوانی بێجان و ڕەواندز
بێجاکردن
کارو یا قسەی بێ جێ کردن
بێجایی
بێ جێیی
بێجقە
بێجگە
بەجگە، بجگە، بەبێ، جگە، بێ، بێ لە، بێژگە، بێژ، ژبل، (باک) ژبلی، بەدەر، بەرجا، خەین، (هەو) هێ لە، بژلەوی: بێجگە لەوی، بلێ وی
بێجێ
بێ ڕێ، بێشووێن، (باک) بەرهەوا، نادیار، پرۆز، بێ کەلک، بێ نەوا، بێ داڵدە
بێجێگە
بێجێ، بێشووێن
بێجێیی
بێڕێیی، بێشووێنی، بەرهەوایی، بێ کەلکی، نادیاری، پرۆزی
بێحاڵ
ماندوو، مەلەنگ، لاواز، نەخۆش، هەژار، نەخۆشی کەشەنگ، لە گیانەڵلادا بوون._بوون: نەخۆش و لە گیانەڵلادا بوون._کردن: نەخۆش و لە گیانەڵلادا خستن._ی: لاوازی، نەخۆشی، هەژاری، باری گیانەڵلایی، مەلەنگی
بێحێل(باک)
بێ تین، بێ هێز
بێحەد
بێ سنوور
بێخ بڕ
بنەبڕ، ڕیشەکێش، ڕیشەکەن._کردن: بنەبڕکردن._بوون: بنەبڕبوون
بێخ بەستن
بێخ درەخت
ڕەگ و ڕیشەی داران
بێخ دیان
پووک، پدوو، هاروو
بێخ ران
بنڕان