تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
قاطیعی ڕێگەی سەفەر
ڕێگەی سەفەری ئەبڕی. یاخود بووبو بە چەتری ڕێگەی سەفەر، مەبەست لەوەیە ئەوەندە تیژڕەو بو، ئەتوت ڕێگەی سەفەر تاڵان ئەکا، یاخود ڕێگای سەفەر لە ترسی ئەو نەمابو، واتە ئەوەندە زوو تەی ئەبوو بە هۆی ئەوەوە.

عاقڵێ بوو ناوی کەر بو، قاطیعی ڕێگەی سەفەر
خۆش سلووکتر بوو لە صەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
سەرچاوە: نالی
ڕێگی ڕەوان
ئەو جۆرە لمەی لە شوێنێکا جێگیر نابێ و بەدەم باوە ئەڕوا.

لەنێو ڕیگی ڕەوانی قوم نوقوم بوو وشتر و بوو گوم
نەما گوێی بیستنی (قم قم) ، چ جای ئیمکانی هەستانە
سەرچاوە: نالی
ڕێگەی عەدەم
ڕێگای مەرگ.

بۆ دەکەی تەکلیفی ڕەسمی ئولفەت و یاریی له من؟
کەی به صوحبه ت ئاشنایە سالیکی ڕێگەی عەدەم!
سەرچاوە: نالی
عارەق نەڕێژ
سەرچاوە: نالی
هەمڕێکاب
هاوڕکێف، هاوئاوزەنگی.

هەم هەم عەنانی ئاهم و هەم هەم ڕیکابی ئەشک
ڕەحمێ بەم ئاهـ و ئەشکە بکە، هەستە بێ قوصوور
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی