تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خام
کاڵ، نەبرژاو، پێ نەگەیشتوو.

لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانیی
لەباتیی پوختەگیی سووتام و ئیستەش پێم دەڵێ: خامە
سەرچاوە: نالی
خامە
قەڵەم.

نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائاراییی کەمال
خەط بە خەط ئیظهاری نەقشی صوورەتی (مانی) دەکا
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
خامە
قەڵەم.

نیشانەی پوختەگیی بێ دەنگییە « نالیی »! ئەگەر پوختەی
بە حوججەت طەی بکە نامە، بە حیددەت پەی بکە خامە
سەرچاوە: نالی
خامەک
قوماشێکی ئاوریشمە گەلێ ڕەنگی هەیە، ڕەنگی هەرە باوی مۆرە.

دامەنی پاکیی مەداری دائیرەی خامەک نییە
خوێنی مەقتوولانە وا دامێنی یاری گرتووە