تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شانامە
شاهنامەی فیردەوسیی، شاکاری ئەدەبی فارسیی.

نییە دەخڵم لە شانامە و مەصافی، غەیری ئەم نوکتە:
کە کوشتەی بەندی تۆیە هەر کەسێ ئازاد و ئازا بێ
سەرچاوە: نالی
شەمامە - ی دووهەم -
مەمک.

له بوستانی (ئیرەم) دا قەط نییە وەک
شەمامەی وەک شەمامه ی وەک شەمامەی
سەرچاوە: نالی
عامیریی
ئەوەی لە هۆزی (بنی عامر) بوو.

پۆست بە کۆڵی (عامیری) فەرمووی کەوا بۆ پوختە بوون
جەوتی سەرکێوان گەلێ چاتر لە (تاڵیی شاری) یە
سەرچاوە: نالی
عامیلی تەقدیر
لە نەحوی زمانی عەرەبیدا جۆرە عامیلێک هەیە کاریش ئەکاتە پاشەوەی و خۆیشی نییە، بە خەیاڵ دائەنرێ، ئەوە پێی ئەڵێن عامیلی تەقدیری. قەزا و قەدەری خوا.

حورووفی جەڕڕە تێیاندا نەماوە ئاوی عەمەل
هەموو موعەللەق و مولغایی عامیلی تەقدیر
سەرچاوە: نالی
عەلامت
سەرچاوە: نالی
عەوامیل
ناوی کتێبێکی سەرەتاییە لە زانستی نەحودا و ئیشارەتیشە بۆ هەر وشەیەک بەپێی ئەو زانستە کار لە وشەیەکی تردا بکا. هۆیەکانی ئیش کردن.

وەها سەقیم و موجەززا عەوامیلی ئەجزا
کە ئالەتی عەمەلی نەحوی مەحوی صەحوی ضەمیر
سەرچاوە: نالی
غەرامەت
دەرد و ئازار.

ئەی چاوی پڕ نەدامەت، دڵ پڕ غەم و غەرامەت
بگرێ، که وشکه صۆفیی لەم فەیضە بێ نەصیبه
سەرچاوە: نالی
قامەت
باڵا.

ئەی قەلعەیی ماهم کە دەڵێی ئەوجی بورووجی!
وەی قوللەیی دووریی کە دەڵێی قامەتی عووجی!
سەرچاوە: نالی
قد قامت
ڕستەیەکە، بەشێکە لە دوعایەکی تایبەتیی بەر لە دابەستنی نوێژی جەماعەت ئەخوێنرێ.

نەوای ئاهەنگی (قد قامت) طەریقی جەمعی زوههادە
قەد و قامەت بە لەهجەی ڕاستیی طووبایی عوششاقە
سەرچاوە: نالی
لامەلفلا
لا.

ثوبووتت باعیثی نەفیی منە، وەک لامی زولفەینت
لە هەردوو لا قەدت بگرێتە ناو، وەک (لامەلفلا) بێ
سەرچاوە: نالی
لامەکان
ئەوەی لە شوێندا نییە. کینایەیە لە خوا.

کە مەدعووی لازەمان و لامەکان و قوربی بێچوونی
سوار بە لەم بوراقە باریقە، لەم ڕەخشە ڕەخشانە
سەرچاوە: نالی
لامەکان سەیران
ئەو کەسەی لە شوێنی ناشوێندا سەیرانی کردووە.

مەکانی واسیطەی ئیمکان، مەکانەت بەخشی ئینس و جان
مەکینی لامەکان سەیران تێدا تەشریفی میوانە!
سەرچاوە: نالی
مەقامات
جۆره پەخشانێکی ئەدەبیی کۆنی عەرەبییه ناوەڕۆکی زیاتر له چيرۆک ئەچن. ئیشارەته بەو کتێبانەی بەم ناوەوه نووسراون وەک (مەقاماتی بدیع الزمانی هەمەدانیی) و (مەقاماتی حەریریی). ئەبوو زەیدی سورووچیی

تەلوینی ڕەقیبت چ بەیان کەم به (مەقامات) ؟!
مەشهووره حیکایاتی (ئەبوو زەیدی سورووجیی)!
سەرچاوە: نالی
نامه سییان
نامه ی کرداریان له ڕۆژی قیامەتدا ڕەشە، تاوانبارن.

حاکمانی مەحکەمه نامه سییان
قەت نەماوە غیرەت و نامووسییان
سەرچاوە: نالی
نەدامەت
پەشیمانیی.

ئەی چاوی پڕ نەدامەت، دڵ پڕ غەم و غەرامەت
بگرێ، که وشکه صۆفیی لەم فەیضە بێ نەصیبه
سەرچاوە: نالی
هاموون
دەشت و بیابان.

سوروشکی من کە لێڵاوە، غوباری کۆە و هاموونە
وەرە سەرچاوەکەم بنواڕە، وەک ئاوێنە، چەند ڕوونە!
سەرچاوە: نالی
پەیغامبەر
پەیامبەر، پێغەمبەر.

پەیغامبەر و حەبیبی خودا، (خاتَمُ الرَّسُل)
ڕەوضەی له ئەرض و سایە لەسەر چەرخی ئەخضەرە
سەرچاوە: نالی
چاکی دامەن
چاکی داوێن.

« نالیی » یو سینەیی بێ کینەیی چاکم، ئەمما
چاکی دامەن تەڕم و وشکە سەرابی عەمەلم
سەرچاوە: نالی
گوڵامێز
گوڵئامێز، تێکەڵ بە گوڵ.

یا گومبەدی نەزهەتگەهی نێو باغچەسەرا بێ
ئەلوانی گوڵامێز و شەکەربێزی تیابێ؟!
سەرچاوە: نالی
ئیحرام
حاجیی بەرلەوەی بگاتە مەککە، لە چەند کیلۆمەترێک دوور لە مەککەوە بەرگی تایبەتیی خۆی دائەکەنێ و بەرگێکی تری تایبەتیی لەخۆیەوە ئەپێچێ دروومانی تیا نەکراوە، هەروەها هەندێ کردەوەی تایبەتیشی لێ حەرام ئەبێ وەک ڕاوکردن و سەربڕینی حەیوان و هەر جۆرە خوێن ڕشتنێک و، وەک چوونە لای ئافرەت. بەوە ئەڵێن حاڵەتی ئیحرام.

من لە ئیحرامی ئەدەبدام و، ئەتۆش صەیدی حەرەم
موددەعیی، هەروەکو سەگ، بۆچی بە ئێمە دەوەڕێ؟!
سەرچاوە: نالی
ئیحرام
بەرگی ئیحرام، قوماشێکی نەدووراوە حاجی لە کاتی حەجدا ئەیکاتەبەر.

تەنی حاجی لەسەر چوارچێوەیی ناجیی دەڵێی نەعشە
لوعابی خۆر لەسەر ئیحرامی وەک کافووری ئەکفانە
سەرچاوە: نالی
ئەییام
ڕۆژان، سەردەم.

شێخم! وەرە دەر، فەصڵی بەهار و گوڵ و گەشتە
ئەییامی لە گەرمابە خزان وەقتی خەزانە!
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
تەمام
هەموو. ڕاست.

ئیشارەم کردە ئەبرۆی، یەعنی: میحرابت کەچە، فەرمووی:
ئەمە قیبلەی تەمامی عالەمە، جێی جیلوە ئیمامە
سەرچاوە: نالی
جام
پیاڵەی مەی.

جامی تاقی مەیکەدە میشکاتی قیندیلی دڵە
شیشە پڕ قەرقەف لە ڕەفڕەف شاهی عالی ڕەفڕەفە
سەرچاوە: نالی
جام ی - یەکەم
جامی مەی.

حەوادیث جام و دەوران بوو بە ساقی
لە بەزمی جامی جەمشیدی نەما باس
سەرچاوە: نالی
خام
کاڵ، نەبرژاو، پێ نەگەیشتوو.

لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانیی
لەباتیی پوختەگیی سووتام و ئیستەش پێم دەڵێ: خامە
سەرچاوە: نالی
خوددام
جەمعی خادیمە واتە، نۆکەر.

چ حوجرە؟ حوجرەیی عولیا، کەوا نەعلەینی خوددامی
دوڕی تاجی سەری قو ط ب و وەلییو و شاه و سوڵطانە!
سەرچاوە: نالی
دام
داو.

صۆفیی لە فەقر و فاقە وەکو فاقە فاقی دا
تەسبیحی دام و دانەیە، ڕیشی دو فاقی فاق
سەرچاوە: نالی
سەرشەقام
گەڕەکێکە لە گەڕەکەکانی بەشی خوارووی سولەیمانی.

داخۆ دەروونی شەق نەبووە (پردی سەرشەقام) ؟!
پیر و فوتادە تەن نەبووە (داری پیرمەسوور) ؟!
سەرچاوە: نالی
سەفەرمام
سەفەرمدام.

ئەفەس هەروا لە ڕێدا دێت و نایێ
لە سەیر و مەیری ئەسبابی سەفەرمام
سەرچاوە: نالی
شام
ئێوارە.

لە سایەی ڕوویی تۆوە شامی خەڵقیی طەڵعەتی صوبحە
لە شامی زوڵفی تۆوە صوبحی ئێمە ظوڵمەتی شامە
سەرچاوە: نالی
شەمام
شەمامە.

یا تازە هەنارێکی کەناری گوڵی مابێ
بێ درز و قڵیش میثلی شەمامێکی تەڵا بێ
سەرچاوە: نالی
عام
گشتی و هەموو کەس گرەوە.

بەو ڕەحمەتە عامەت کە دەکا سەنگی سییەهـ زەڕ
لەم قەلبە کە وەک بەردە، ڕەشە، « رش رشاشا »
سەرچاوە: نالی
غوڵام
نۆکەر.

« نالیی » کە غوڵامی مەدەدی زوڵف و برۆتە
شاهێکی لە بن سایەیی باڵی دوو هومادا
سەرچاوە: نالی
قەوام
هۆی ڕاگیر بوون.

چ نوورێکە لە حوجرەی ڕەوضەدا وا قائیمە قوببەی،
قەوامی عەرش و فەرش و قەلبی ئینس و قالەبی جانە!
سەرچاوە: نالی
مام
مامەوە.

لە قوربی (قاب قوسین) ی دو ئەبرۆت
منی (أدنی) چ دوور و دەربەدەر مام!
سەرچاوە: نالی
مەدام
هەمیشە.

چاوی هەمڕەنگی گوڵی، مەستی شەو و ڕۆژن مەدام
یەک لە نەشگوفتەی بەنەفشە، یەک لە نەیلۆفەڕ دەکا
سەرچاوە: نالی
مەقام ی دووهەم
مەقامی حەزرەتی ئیبراهیم، شوێنێکە لە کەعبە ئەڵێن ئیبراهیم نوێژی تیا کردووە.

مەقام و زەمزمەی حادیی، لە شەوقی کەعبە و حوجرەی
مەقام و زەمزەمە، وا ئوشتری هێنانە جۆلانە