تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئاسمانیشی
ئەبێ بە (نوون) ێکی گیراو بخوێنرێتەوە کە ئەگەر بیکەیتەوە ببێ بە دوو نوون و ببێ بە (ئاسمان نیشی). ئەو کاتە (نیش) واتە چزوو و لێرەدا مەبەست قولاپی سەرە تەشییە کە خورییەکە یا لۆکەکەی پێوە بەند ئەکرێ و لە ئەنجامی هەڵسووڕاندنی تەشییەکەدا ئەیکا بە بەن یا بە دەزوو.

زەمانە چەرخ و، چەرخی ئاسمانیشی، فەلەک فیلکە
سەری ڕشتەی وجوودی چەندە باداویی و هەر ماوی
سەرچاوە: نالی
کانی ئاسکان
کانی و سەراوێک بووە لە ڕۆژاوای سولەیمانییەوە، ئیستا گەڕەکێکە. لە سەردەمی بابانەکاندا، وەک لە شیعرێکی شێخ ڕەزاوە. دەرئەکەوێ، مەیدانی ڕمبازی و پێشبڕکەی سواریی بووە.

ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانیی ئاسکان) ،
یاخۆ بووە بە مەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟!
سەرچاوە: نالی
بوومئاسا
عادەت وەک کوندەبەبوو.

ئەلا ئەی نەفسی بوومئاسا، هەتا کەی حیرصی وێرانە!
لەگەڵ ئەم عەشقبازانە بڕۆ بازانە، ئازانە!