تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگر گەشەو کەر
١- «نتـ.» تمـ: ئاتەشگەردان. ٢- «نفا.» ئەو کەسەی ئاگر دەگەشێنێتەوە.
کەرکوڵ و بارسووک
(کن.) ١- هیچ ئەرکی بەسەر کەسەوە نییە. ب) نەدار و بێ سامانە.
ئاو ڕۆشنکەرە
[[ئاو+ڕۆشن+کەر+ئە]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئاو ڕوونکەرە.
ئاوڕوونکەره
[[ئاو+ڕوون+کەر+ئە]]
«نتـ.» گیاندارێکی بچووکە، لەشی بە ئەندازەی دەنکە جۆیێکە یا تۆزێ گەورەتر، چەند قاچی درێژی هەیە، لە هەندێ کانیاواندا دەبیندرێ، هەمیشە بەسەر ئاوەوەیە و زۆر خێرا دەجووڵێتەوە. گۆیا خڵت و خاڵ و لیتەی ئاو دەخوا و کانیاوێکی ئەو گیاندارەی تێدابێ ئاوەکەی هەمیشە ڕوون دەبێ و لای خەڵک پەسندە. ٭ئاو ڕۆشنکەرە.
ئاگر خۆشکەرە
«نفا.»، «مکـ.» ئەوەی «کەسێ، شتێ، یا کردەوەیێک» کە ببێتە مایەی بەرپابوونی شەڕوشۆڕ و فیتنە لەناو خەڵکا، یا لە شوینێک: ئاگر خۆشکەرەی ئەم دێیە، ئەم هەتیوەیە، ئاگرخۆشکەرەی ناو میللەتان ئیمپریالیزمە.
ئاگر گەشکەرە
[[ئاگر + گەش + کەر «کردن» + ە ــ ئە/١]]
«نتـ.» تمـ: ئاتەشگەردان.
ئاگر گەشکەرەوە
[[ئاگر + گەش + کەرەوە «کردنەوە» ]]
١- «نتـ.» تمـ: ئاتەشگەردان. ٢- «نفا.» تمـ: ئاگرگەشەوکەر/٢.
بووکه سەماکەره
[[بووك/3+3-ئه/2+ سەماكه‌ر+5- ئه‌/2]]
نت.» بووکێکه کچۆڵان دروستی دەکەن، پارچه قوماشێک به شکڵی ئینسان هەڵدەدروون و لۆکەی تێداخنن و به ئەندازەی خۆی جلکی ژنانەی بۆ دەدروون و د ەبەری د ەکەن.
بەکەرەم نەمان
بەکەرەم هاتن
«مست.لا.»، «مک.» تم: بەکارهاتن.
ئام و شۆکەر
«نفا.» ئەو کەسه، یا هەموو ئەو کەسانەی بەڕێک و پێکی دەچنە شوێنێک یا سەر لە کەسێک و جێگایەک دەدەن.: ماڵی فەرزندە ئام و شۆکەریان زۆرە. ئەم چاخانە ئام و شۆکەری نیە.
ئاگر خۆشکەر
[[ئاگر + خۆش + کەر «کردن» ]]
«سفا.»، «مکـ.» کەسێکی فیتنەیی دەکا، یەکێکی دەبێتە هۆی نێوان ناخۆشی و بەشەڕهاتنی خەڵک: ئاگرخۆشکەری وا هەر نابێتەوە، ئەوەندەی مست لە چاوان دەی شارێکی بەشەڕ دەدا. پیاوی ئاگر خۆشکەر هەمیشە ڕوو زەردە.
ئیشکەر
١- (نفا.) ئەو کەسەی بۆ پەیدا کردنی بژیوی خۆی و خێزانی توانست و هێزی کار کردنی خۆی دەخاتە گەڕ. ٢- (سفا.) کەسێکی چاک هەڵدەسووڕێ و کاران ڕادەپەڕێنێ. ئەوەی حەزی لە ئیش کردنە. ئیشکەری وەک خۆی هەر نابێتەوە. ئیشکەرمان زۆرە بۆیە حاڵمان وا خۆشە.
بەهەشتی نێرەکەر
«کن.» دنیا به نیسبەت ئەو کەسانەی گوێ نادەنە هیچ و خەمی هیچ شتێکیان لەبەر نییه. «دنیا بەهەشتی کەرانه» «تم: خا، پە ند، ل- 218» *«مک» بەحەشت. جەننەت «عا.» .