تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



١-ئاوزەنگی
[[؟]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاویلکە: لە ئاوزەنگییان دایە. ٭ئاوزینگ. ئاوەزینگ.
٢-ئاوزەنگی
[[ئاو+زەنگ+- ئی]]
«نتـ.» ئاڵقەیێکی مەعدەنە بە هۆی «لوقمە» وە بەو لاولای زینی ئەسپدا شۆڕ دەبێتەوە و تا نێزیکی بەرگی وڵاغ دێت، لە کاتی سوار بوونا، قاچی دەخەنە سەر و خۆ هەڵداوێنە سەر خانەی زین، پاش سوار بوونیش سوار لاقی تێدەکا و بۆ لێخوڕینی وڵاغیش بە کاری دێنێ. ٭ڕکێف. زەنگوو «بکـ.». ووزەنگی. تێبــ.ینی: «زەنگ» کە لە تەرکیبی ئەم وشەیەدا دەبینین، لە وشەی «زەنگاڵ» یشدا هەیە، هەر «زەنگ» ی پەهلەوییە کە مانای پووز و بەلەکە «تمـ: د. فرەوشی: فەرهەنگی پەهلەوی_۵۰۹»
ڕائەنگاوتن
[[ڕا (پبف.) + ئەنگاوتن]]
(مست. مت.) درێژ کردنەوەی: پەت، تەناف، گوریس، تەل و... لە نێوان دوو یا چەند کۆڵەکەی چەقاو یا سینگی داکوتراو یا هەر شتێکی تری لەم بابەتە. خێرا تەنافەکە ڕانگێوە (ڕائەنگیوە) و جلەکان هەڵخە، هێشتا تەلی کارەبایان بۆ گەڕەکی ئێمە ڕانەنگاوتووە. تێبــ.- بۆ تەلی کارەبا و تەلەفۆن و... ڕاکێشان (کعر.) و کێشان (کئێر.) دەکوترێ کە لە فارسی و عەرەبی ڕا تەرجەمە کراوە، بە لای منەوە (ڕانگاوتن) زۆر لە گوێنترە تا کێشان یا ڕاکێشان.
2- برینگ
[[؟]]
«نا.»، «مک.» ئامرازێکه وەکوو مەقەست بەلام گەورەتره، دەمەکانی لەباتی ئەوەی وەک ئی مەقەست لەناوەڕاستا به بزمارێک لێک داکوترابن، لێک جودان و کاتی ئیش پێکردن وەکوو نێره و مێیه دەخرێته سەریەک. ئەم ئامرازه بۆ بڕینەوەی مەڕ و بزن بەکاردێت. *برنگ، «هل» دوێرد، جەو، دووکارد. «سن» هەورینگ. «بک» جەو، جەور، جەهرێ.تێبــ.- من واتێدەگەم ئەم وشەیه له «بڕ» ڕیشەی مەسدەری «بڕین، بڕینەوه» و «ئینگ» پاشبەندی دروست کردنی ناوی ئامرازان «ئیسمی ئالەت» پێک هاتبێ.
بانگ
[[په:ڤانگ]]
«نا.» ١- دەنگی بەرز:: کچێ د ە بیبڕەوە ئەم بانگ و هاوارەت لە چییه؟ * «بک.» بان، بانگ. «زا.» ڤێنگ «تم: ژابا - ٣٧». هاوار، قاو. هس.: «هر» وانا: خوێندن. ٢- ئەو دووعا و قسانەیە کە بەپێی ڕێ و شوێنی ئیسلامە تی، شەو و ڕۆژێ پێنج جاران لەسەر بانی مزگەوتان یا لەسەر مناره «ئێستا به میکرۆفۆن»، یەکێک پڕ به دەنگی خۆی دەیانخوێنێ و موسڵمانان ئاگادار دەکا کە و ختی نوێژه. * «جنو.» ئەزۆ «لەعاڕ ەبی اذان».
بانگ لێدان
[[بانگ/١+لێ «پپیف» +دان]]
«مست.، لا.» هاوار کردن، بەدەنگی بەرز ناڕ ەحەتی و پەژارە ی خۆ دەربڕین. «.... چووونه ماڵی هەیدەر گۆرانی، جنازەی برایان هەڵدەگرت و دەیانهێناوه، بانگ لەسەر بانگیان لێداوه، دەڵێ: «هیچ کەس وای لێ نەقەوماوه.» «تحفه، ب٢،.ل-٢٦٩» .*بانگ ڕاهێشتن /٢. «سن.» هەڵدان.
بانگ هەڵدان
[[بانگ/١+هه‌ڵ «پێبف» +دان]]
«مست.، لا.»، «سن.» تم: بانگ لێدان.
بانگ کردن
[[بانگ/١+كردن]]
«مست.،» مت» ١- بەدەنگی بەرز ناوی کەسێ هێنان و داوایەک لێکردنی:: ئەوەندەی بانگیان کرد گوێی لێ نەبوو. بڕۆ ماڵی شاسوار بانگی که تا ئێره بێ. * بانگێشتن. قاو کردن، گاز کردن. ٢- مێمانی کردنی کەسێ، دەعوەت کردنی یەکێک بۆ نان خواردن لە شوێنێک *بانگێشتن کردن،چڕین.
بانگ کردنەوه
«مست، مت.» ١- تم: باوەخوون. ٢- گەڕاندنەوەی کەسێک که دەستی کردبێ بە دوورکەوتنەوه له شوێنێک:: خێرا بانگی کەنەوه با ئەو نامەیەش هەردەگەڵ خۆی بەرێ.
برنگ
«نا.» تم: برینگ.
به برینگ ئەنگوتن
مست. مت.»، «مک.» تم: به برینگ هەڵگەڕان
بۆنگ چێتی
[[كو. تو]، [ بۆنتگ+ چی+ ئه‌تی]]
«حمس.»، «هل.» پیشەی خۆش کردنی پێستە بۆ مەشکە.
1- برینگ
[[؟]]
«نا.»، «هل.» ئەو بەشەی خوری مەڕان لەسەر پێستیانەوه تاچە ند سانتیمەترێک لەخوری دیکه نەرم و نیان تره و چەورایێکی هەیه.
3- برینگ
[[؟]]
«س،»، «ئیشک، بەگشتی له ترکیبی «ئیشک وبرینگ» دا»، «هبێد- 17.»
ئاهەنگ
[[پهـ: ئاهەنگ]]
«نا.»، «سیمـ.» ۱- کۆڕی بەزم و گۆرانی و خۆش ڕابواردن کە بە بۆنەی شەوارەی منداڵ، یا خەتەنە سووران و شتی تری لەم بابەتە دەگیرێ. ۲- هەموو کۆڕێکی بەزمی گۆرانی و مۆسیقا. ۳- «کئێر.» نەغمەی ڕێک و پێک، ئاوازی گۆرانی.: ئاهەنگی سێگا. ئاهەنگی دەشت. «نەوای ئاهەنگی «قد قامت» تەریقی جەمعی زووهادە» «قەد و قامەت بە لەهجەی ڕاستی، تووبایی عوششاقە» «نالی: گمـ_۵۱» ۴- دەنگ، ئاواز. «وردە ئاهەنگی دوای کۆکە نیشانەی ئەجەلە» «ڕەزا_٦۴» ۵- قەست، نیاز، عەزم. تێبــ.ینی: بە مانای «۵» ـه م لە فارسیڕا هاتۆتە ناو زمانی کوردییەوە و لە قسەکردنا زۆر کەم دە کار دەکرێ.
ئاهەنگ کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاهەنگ گێڕان.
ئاهەنگ گرتن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاهەنگ گێڕان.
ئاهەنگ گێران
«مستـ. متـ.» ۱- بەرپا کردنی کۆڕی بەزم و مۆسیقا و گۆرانی، بە بۆنەی لە دایکبوونی مناڵ یا خەتەنە سۆران و شتی وا. ۲- کۆ بوونەوەی دەستەیەک بۆ ڕابوەردن و گۆرانی کوتن ٭ئاهەنگ کردن، ئاهەنگ گرتن، حەفلە، شەونشینی.
ئاو شنگ
[[؟]]
«ستـ.» حاڵەتی وەشیر هاتنەوەی مەڕ یا بزنێ... کە بێچووی مردبێ یان شیری ئیشکی کردبێ.
ئاودەنگ
[[ئاو+دەنگ]]
«ستـ.» پێوەندی دوو یا چەند کەسێ کە بە ڕێگادا دەڕۆن یا لە جێگەیەک دانیشتبن و قسە بکەن، وەڕەزی یەکتری بشکێننن. ٭هاودەم. هاودەنگ. هەمدەم.
ئاورنگ
[[؟]]
«نا.» ۱-بریسکە و بریق و باق. ۲-پڕیشکی ئاگر. ۳-«مجـ.» تووڕەیی و گوڕە گوڕی کەسێ کە ڕقی هەڵسابێ. ۴-ناوە بۆ ئافرەتان. ٭ئاورینگ.
ئاورنگ دان
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ۱-بریسکانەوە، بریقەدان «شتێک» ۲-پڕیشک لە ئاگر بوونەوە «وەک: لە کاتی لێکدانی ئەستێ و بەرد». ۳- «کنـ.» تووڕە بوون و پرتە و بۆڵە و هەڕەشە و گوڕەشە کردن.: جارێ وازی لێبێنن تا سارد دەبێتەوە، هەروا ئاورنگان دەدا. ٭ئاوڕینگدان.
ئاوزینگ
[[؟]]
«نتـ.» تمـ: ئاویلکە.