تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرە نگار
[[1ـ به‌ر/ 2+ئه‌نگوو «ئه‌نگووتن» + ئار/2]]
«نمس.»، «مک.» له پێشەوه، سەردەرهێنان له پێشەوه و ڕووبەڕوو تێک هەڵەنگووتن. تێبــ.ینی:ا» ئەمه مانای لۆغەتی ئەم وشەیه که چ جاران به تەنیایی دەکار ناکرێ و دەگەڵ فیعلی موساعیدی «بوون» و جار و بارەش دەگەڵ مەسدەری «هاتن» تەرکیب دەبێ و مەسدەرێکی تازه دروست دەکا. ب» به پێی ئەو کارتانەی ئەم وشەیان لێ پێکهاتووه، دەبێ شکڵی پێش ئێستای «بەرەنگوار» بووبێ، جا دەنگی «و» لەبەر قورسی «تلفظ» سواوه.
بامجان فەڕەنگی
«نت»، «سن»، تم: بایینجان / ٢-ب.
بانگدەری گاڕان
«نت.»، «کن.» گوێدرێژ.
بانگی بێ وەخت
«نت.» تم: بانگی بێ واده.
بانگی ناوەخت
«نت.» تم: بانگی بێ واده.
بانگێشتن کردن
[[بانگێشتن+كردن]]
«مست.، مت.»، «مک.» ئاگادار کردنی کەسێ یا کەسانێ بۆ چوونه ماڵ یا هەر شوێنێکی تر بۆ: نان خواردن، خواردنەوه، شایی و خەنەبەندان یا هەر جوورە کۆبوونەوەیەکی لەم بابەتانه. *دەعوەت کردن. «کعر.» زیافەت. «مک.» مێمانی کردن. «سن.» میرفانی.
بانگێن
[[١- بان/٣+ئگ+ئین]]
«ست.»، «سن.» حاڵی شتێکی لە سەرەوه یا سەرووی هاوچەشنەکانی خۆی بێت.:: ئەو کتێبــ.ە ی بانگینم بۆ بێنه. تێبــ.- له نێوان دوو دەنگی «ن» و «گ» دا، بزوێنەی کوردی هەیه.
برینگی
[[كو، تو]، [ 2- برینگ+چی ]]
«سفا.» تم: برینگەوان.
به برینگ ئەنگوتن
مست. مت.»، «مک.» تم: به برینگ هەڵگەڕان
بۆنگچی
[[كو. تو]]
«هل.» ئەو کەسەیه که پێسته خۆش دەکا بۆ مەشکه.
بەتەنگەوەبوون
[[به/8+ته‌‌نگ+3-ئه‌وه/1]]
مست. لا.» خەم لەشتی خواردن. ئیهتمام بە کار و مەسەلەیێ یا کەسێ دان. دەربەست بوون.:: خۆی دەرباز دەکا به تەنگەوه مەبن. ئەوه چییه هێنده بۆی بە تەنگەوەن.
ئاسنگەر
[[ ئاسن + گەر] پ[هـ: ئاسنکەر] ]
«نتـ.، ستـ.» ئەو کەسەی ئاسن لە کورەدا سووردەکاتەوە و دەیکوتێ و ئامرازی جۆر بە جۆری «گاسن، پێمەرە، ناڵ...» لێ دروست دەکا: وەستا سمایلی فەرهادی ئاسنگەرێکی باش بوو، هۆ کابرای ئاسنگەر تا ئێرە وەرە. * ئاهینگەر «بکـ.» هاسنگەر «ژابا ــ ٤٣٩»، هاسنکەر «کفـ ــ ٣٠٠».
ئاسنگەری
«حمسـ.» ١- پیشە و کاری ئاسنگەر ٢- «کنـ.» تەقە تەقی زۆر.: منداڵینە ئەوە چیە دەڵەی ئاسنگەری دەکەن.
ئاهینگەر
«نتـ.»، «هو.» تمـ: ئاسنگەر. «نە ئاهینگەرێ، نە ئاهینگەرێ» «ئاڕۆ ڕاگەم کەفتنە ئاهینگەرێ» «مەولەوی: مکبـ_۴۴۴»
ئاو لە دینگا «دینگدا» کوتان
«کنـ.» کردنی کارێ کە کەڵکی نەبێ.
ئاو لەدەسکاوونگا کوتان
«کنـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاو لە دینگا کوتان.
ئاودەنگی
«حمیسـ.» ۱- ئاواڵەتیی ڕێگا و دانیشتن: حەمەش دەگەڵ خۆتان بەرن هەر باشە بۆ ئاودەنگی. ۲- «کنـ.» کەسێکی هەر کەلکی ئەوەی هەبێ کە قسە دەگەڵ پیاو بکا و نەیەڵێ لەبەر تەنیایی وەڕەز ببێ.: هەر وەک تەنیا بم وابوو، حەمە هەر ئاودەنگیی بوو. ٭هاودەنگیی.
ئاوزەنگی تێتەقاندن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاوزەنگی لێدان.
ئاوزەنگی تەقێن
«بنتـ.» تم: ئاوزەنگی کوت.
ئاوزەنگی داگرتن
«مستـ. لا.»، «کنـ.» پێداگرتن لەسەر قسەی خۆ، پێ لێ دە کەوش کردن، پێ لێ دە پێسۆلێ کردن «لە کەسێ... بۆ کارێ»، ئیسرار کردن.: ئاوزەنگی داگرت تا پارەی لێ نەستاند وازی نەهێنا. ٭سم چەقاندن. تێبــ.ینی: قورسایی خستنە سەر ئاوزەنگی «داگرتنی» بۆ وەستاندنی وڵاغە، ئاشکرایە کە وڵاغ وەستا، سواریش هەر وەستاوە، بە سواری وەستان نیشانەی بەپەلە بوونە کە دەبێ مەبەستەکەی زوو جێ بە جێ بکرێ، جا بۆیە ئەم «کینایە» لە زمانیی کوردیدا پەیدا بووە.