تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆ مادەران
[[؟]]
نت.»، «مک.» گیایەکی دەشتەکییه گوڵی زەرد و سپی دەگرێ، گەڵای ورده، بۆنی زۆر تونده و نیزیکەی میترێک بەرز دەبێتەوه، له کوردستان ڕەگ و گوڵەکەی بۆ داوودەرمانی کوردەواری بەکاردێت و بەگشتی له لادێ قاپ و قاچاغی پێ دە شۆن. * «سیم.»، سن.» بۆ مارانه. «جن.» برنجداس. «سن.» تم: بۆ مادەران.
ئامادە
«سـ.» حاڵی کەسێکی بۆ جێ گەیاندنی کارێک ساز و حازربەدەست بێ، : هەموو دەمێ ئامادەی خزمەتم. دە خۆتان ئامادە کەن تا بڕۆین، چونکوو لە ناخافڵ دامان بە سەر ماڵی شێرکۆدا، هیچیان ئامادە نەبوو. □ «یەکێ وەن، هەر وەخت نیشان ئامادەن» «کێشا و بەر شیە و، ئەو نیشان دادەن» «مەولەوی: مکبـ ــ ٤٦٤» * بە دەستەوە، تەیار، حازر، ساز.
ئامادە بوون
«مستـ. لا.» ساز و حازر بە دەست بوون بۆ ڕاپەڕاندنی فەرمان و جێ بە جێ کردنی کار و ئیش.
ئامادە کردن
«مستـ. متـ.» سازدان و حازر کردنی یەکێک یان شتێک بۆ مەبەستێک یا بۆ جێ بە جێ کردنی فەرمانێک.: نەریمان خۆی ئامادە کردووە دەچێتە مەکتەب، خۆیان بۆ ڕاو ئامادە کردووە، لێژنەی ئامادە کردن، ژوورەکە ئامادەیە فەرموون.
ئامادەیی
«حمسـ.»، «نتـ.»، «کعر.» سازی و تەیاری، حازر بە دەستی.: ئامادەیی خۆی پێشان دا بۆ هاوکاری.
ئیعتیماد
[[=عا.: ئیعتیماد]]
(نمس.) پشت پێ بەستن، ئەمین بوون، دڵنیایی. زۆری ئیعتیماد لە سەر دەکرد. نازانم چۆن ئیعتیمادی پێ دەکەی، ئیعتیمادێکی زۆری پێ هەبوو. جێگای ئیعتیمادە.
ئەوڕاقی ئیعتماد
(نت.) تم: ئیعتبارنامە.