تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیاد لە ئەندازە
تم: لە ئەندازە بەدەر. ئەم پاڵتۆیە زیاد لە ئەندازە گەورە و دەڵبە دەڵەی بۆ تۆ نەکراوە.
ئاووزیاگ
«سفا.»، «سنـ.» ۱-پێگەییشتوو «لە باری لەش و ئەندامەوە» : مناڵەکە ئاووزیاگە. ۲-تێگەییشتوو «عەقڵی بە شت دەشکێ» ۳-بە توانست «توانای کردنی کارێکی هەیە». تێبــ.ینی: ئەم وشەیە تەنیا مردۆخ نووسیویە و هەرچەند لە شکڵی «نمفـ.» دایە وکوو: هەڵگیریاک، کریاگ، ئاووسیاگ... بەڵام ئەو مەعنایانەی مردۆخ بۆی داناوە «تمـ: جـ۱_۳۱/۳۰» وای لێکردم بە «سفا.» بزانم.
بەزیادکردن
«مست. مت.» هەڵگرتنی سفره و نان و خوان لەبەردەمی خەڵکی ماڵ و... پاش ئەوەی تێردەخۆن:: ئافرەت وە ره به زیادی که. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەره لەوەڕا پەیدا بووه که به پێی ڕێ و شوێنی ئیسلامەتی دەبێ پاش نان خواردن سوپاسی بکرێ، له کورده واریدا به ڕستەی: «خوایه زۆر شوکر لێت بەزیادبێ» یا ڕستەی لەم بابەته ئەنجام دەدرێت.
بەزیان
«مست.لا.» «سن.» تم: بەزین/١.