تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئئیحتیڕامی خۆ ڕاگرتن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١-ڕەفتار کردنی کەسێ بەجۆرێ کە خەڵک قەدری بزانن و حورمەتی بگرن. ٢- (کن.) بێ ئەدەب نەبوون. با ئیحتڕامی خۆی ڕاگرتبا و هێندەی قسەی زیادی نەکردبا تا وای بەسەر نەهاتبا.
ئیحتیاتکار
[[عا. کو.]]
(ست.) ١- دوورەندیش، ئەو کەسەی بە پارێز کاران دەکا، ئەوەی بیر لە پاشەڕۆژی کاران دەکاتەوە. ٢- (مج.) ترسەنۆک (چونکوو زیاد لە پێویست لێکی دەداتەوە و لە ترسی دواڕۆژ و ئەنجامی کارەکە، دەستی ناچێتێ و لەبەری ڕاناپەڕێ.)
ئیحتیلام بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) شەیتانی بوون، لە خەوا ئاو هاتنەوە.
ئیحتیمال
[[=عا.: احتمال]]
(نمس.) ڕێ تێچوون. ئیحتیمالی هەیە ئەوساڵ زستانی سارد بێ، ئیحتیمالە هەر ئاگاشی لێ نەبێ، بە هەموو ئەو ئیحتیمالانەشەوە هێشتا کردنی باشترە لە نەکردنی.
ئیحتیمال دان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) بۆ جێ بەجێ بوون (یا نەبوون)، ڕوودان (یا نەدان)ی مەسەلەیەک، کارێک و... لە نێوان گومان و یەقین دا بوون. لەم بابەتەوە هیچ ئیحتیمالێک مەدە، ئیحتیمال نادەم لە توانایان دابێ.
ئیحتیڕام
[[_عا.: احترام]]
ئیحتیڕام گرترن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) قەدر گرتن، ڕێز لێنان، حورمەت گرتن، قەدر زانین، بە گەورە زانینی کەسێک و بە ئەدەبەوە دەگەڵی ڕەفتار کردن.
ئیحتییات
[[=عا؛ احتیاط]]
(نمس.) ١- دوورئەندێشی لە کاراندا، حیساب بۆ پاشەڕۆژ کردن. ٢- بە وریایی و پارێز کارێک کردن.
ئیحتییات کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- دوور تێفکرین، بە وریایی و پارێزەوە کارکردن. ٢- خۆپاراستن لە هەڵەشەیی، تاڵووکەنە کردن. ٣- کار قایمی پاشەڕۆژکردن.
ئیحتییاتی
[[=عا.: احتیاطی]]
ئیحتییاج
[[=عا.: احتیاج]]
(نا.) پێداویستی، پێویستی شتێک. ئەگەر ئیحتییاجت پێ نەماوە کتێبــ.ەکەم بۆ بنێرەوە، ئیحتییاجی بە خۆماندووکردن نییە. * ئاتاجی، ئەوەجە. ئیحتییاجی.
ئیحتییاج بوون
[[عا. کو.]]
ئیحتییاجی
[[عا. کو.]]
(نا.) تم: ئیحتییاج.