تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەربەست کردن
«مست. مت.» 1- دروست کردنی مانعێک لە سەر ڕێگای ئاوێکا بۆ ئەوەی که لە شوێنێکدا پۆنگ بخواتەوه و زۆر ببێ یا بۆ ئەوەی بەلایەکدا نەڕوا که مەبەست نەبێ 2- پێکهێنانی مانعێکی ماددی یا مەعنەوی له پێش کەسێک یا جێ بەجێ بوونی کار و مەسەلەیەکدا «سن.» بەربەس کردن.
بەربەسێڵ
[[به‌ر «به‌رخ/1» +به/+سێڵ «ساج» ]]
« «نت.» «مک.» چێشتێکی هەندێ مەڵبەندی کوردستانه یا گۆشتی بەرخ لەسەر ساج به ڕۆنی کوردی سوور دەکەنەوە و ماستی مە ڕانی بۆ خاو دەکەنەوە و بە سەریدا دەکەن. * «کی.» قوڕاو.