تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشکیل
ئەنگوستیلەی بێ نقێم کە لە گاڵتەی کەڵەمستێندا بە کاری دێنن
پشکیلان
گەمەی کەڵەمستێن، بازیەکی شەونشینیە کە ئەنگوستیلە لە باخەڵی یەکێکدا دەشارنەوە دەستەی تر دەبێ بیدۆزنەوە
پشیلە
کتک، جانەوەرێکی لە تیرە پڵنگ بەڵام پچوک، دڕندەیشی هەیە و کەویشی هەیە، بە نێرەکەی ئێژن گورپە
پشیلەشۆر
شوشتنی ناتەواو، شۆرینی سەرچڵ
پشیلەپایزە
بەری گیایەکە با دەیبا و مناڵ بۆ گاڵتە دوای دەکەون
پێ پشیلە
گیایەکە لە پەنجەی پشیلە ئەکا