تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ناوچاوان پاک
برێتی لە پیاو چاکی لەخواترس
ناوچەوان پاک
نورونێوچاوان پاک
برێتی لە پیاوی خوا
نێوچاوان پاک
پاک لە پاک
تۆڵە کردنەوە: قەرزەکە پاک لە پاک بوو
پاک و پوک
بەفیڕۆ و خۆڕایی لەدەستدان: دەستمایەکەی پاک و پوک کرد
پاک کردن
توێکڵ لێ کردنەوە
خاوێن کردنەوەی دانە وێڵە: گەنمەکە پاک بکە بۆ باراش
بژاری کێڵگە لە دڕک و داڵ
پیاز پاک کردن
برێتی لە ریایی و تاریفی بە درۆ
پاکان
پیاو چاکان، شێخ و مەشایێخ
پاکانە
تۆمەت لا بردن: پاکانەی خۆم کرد، پاکانەی کردم
پاکتاو
بێگەرد، خاوێن، پا قژ
پاکرانەوە
زۆر چوون بۆ شوێنێ: پای کراوەتەوە هەموو ڕۆژ سەرمان لێ دەدا
پاکردنەوە
خاوێن کردنەوە، تەمیس کردن
هێنانی کەسێ بۆ شوێنێ کە لە پێشدا نە دەهات: من پام کردەوە ئەنیە نە ئەهات
پاکلیر
پاقلیر: گوێزێک کە تۆخڵی سەوزی لا براوە
توێخڵی سەوزی گوێز
پاکوتە
دەرجا، لە جێ خۆوە پێ هەڵێنان و بە زەویدا دان
پاکوڕە
نۆکەری بەردەستان
پاکۆ
باوەشە گیای نەبەستراو
دەسکەنەی گیا، هێندەی لە بن کەوش بنرێ
گیای درواوی بەسەر یەکداکراوی نەبەستراو
پاکۆترە
پێ چوێلەکە، پێ مریشکە، گیایەکە دەخورێ
پاکۆدان
ڕنینەوەی گیا بە دەست