تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووربلەتی
گوێژی سوور، گێوژە سوورە
سووربۆرە
ئەسپی بۆر کە خاڵەکانی سوور بن
سووربۆوە
سوورکراو لە کوورەدا
چزاو لە ڕۆندا
سووربەسوور
بە ئاشکراو ڕەپ و ڕاست
سووربەڵەک
سوور بە خاڵی سپیەوە
سوورخول
مرۆی موزەردی ناحەز
سوورخون
ئەسپی سووری ئاچخ بە پەڵەی سپیەوە
سوورخەزاڵ
مرۆ یان حەیوانی سووری پڵ پڵ
سوورداگەڕان
لە شەرمان سوور بوون
سوورسات
ئازووقەی لەشکر کە لە رەعیەتانی دەستێنن
سوورسنەیی
جۆرێ ترێ
سوورشامی
جۆرێ ترێ
سوورفل
سوورخوول
سوورقووچ
گوڵینگی بەران رازاندنەوە کە لە سەرە کلکی سپی بڕاوی ڕەشەماڵ بۆی سوور دەکرا
سوورنجان
گیایەکە بۆ دەرمان دەشێ